Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:26

لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له‌سه‌ر سستی چالاکیه‌ وه‌رزشیه‌کانی کوردستان روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

وەک ئاشکرایە لای ھەموان کە ماوەی سێ سالە , سستی و لاوازیەکی زۆر لە کاروچالاکیەکانی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌رزشى كوردستان كه‌سه‌رپه‌رشتیارى وه‌رزشى كوردستانه‌ له‌ یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا  د.ئالان قادر ئه‌میندارى گشتى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان  باس له‌ ڕه‌وشى ئێستاى وه‌رزشى كوردستان و چالاكیه‌كان ده‌كات كه‌ به‌هۆی قه‌یرانى دارایی  و پێنه‌دانى بوودجه‌ به‌م ده‌زگا وه‌رزشیه‌ چالاكیه‌كانى سست ببوه‌ ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى وه‌رزشوانانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌. كۆی راگه‌یاندراوى ئه‌و یاداشته‌ى پێش كه‌ش كرا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یه‌.

  وەرزشوانانی کوردستان
وەک ئاشکرایە لای ھەموان کە ماوەی سێ سالە , سستی و لاوازیەکی زۆر لە کاروچالاکیەکانی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت . وێرای ئەوەی نیگەرانی زۆری خۆمان بەرامبەر بەم بارودۆخە نەخوازراو ناھەموارەی کە بەسەر ھەموو لایەکمان دا ھاتوەو تایبەت بواری وەرزشی کە ئومێدەوارین بە ھەولی دلسۆزانەی ھەموو خەمخۆران و دۆستانی وەرزش بەزوترین کات تێپەرێنین لەھەمانکات دا دەبێـت ئەوەش بزانین کەسەرجەم ئەندامانی دەستەی راپەڕاندن بەردەوام لە ھەولِ و کۆشش و کاری جدیدان بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆ کۆتایی ھێنان بەھەموو ئەو ئاستەنگانەی کەدێتە پێش کارەکانی ئەم دەزگا وەرزشیە کەبە مەزەندەی ئێمە ھەندێکیان مەبەست دارەو ھەندێکیان بێ مەبەست لەوانە :
- لەسەرەتای یەکگرتنەوەی ئەم دەزگایە لەساڵی ٢٠٠٦ وەتا ئێستا چەندین ھەوڵ دراوە بۆ دارشتن و نووسینەوەی یاسایەک کەلە رێگەیەوە ئەم دەزگایە بتوانێت ھەم پاڵپشتێک بێت بۆ کارە کارگێری و داراییەکانی ھەمیش لەخزمەت وەرزشکارانی خۆشەویست دا بێت لەڕوی ھونەرییەوە، بەڵام بەداخەوە ھەموو ئەو ھەوڵانە لەھەموو جارەکان دا بە ھۆکارێک شکستی پێھێندراوە و نەگەیشتۆتە ئەنجام.
- بێ گومان ئەم خاڵە بۆتە ھۆکارێک کەئەم دەزگایە بەردەوام لەدۆخی ( مەمرەو مەژی ) دا بێت و لەم نێوەندە دا ببێتە قوربانی فرە دەسەلاتی له وەرزشی و توانای جێ بەجێ کردنی ئەو کارانەی نەبێت کەتایبەتن بەپلان دانان و بەدوا داچوون و ھەلسەنگاندن بۆ سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان
-ئەم سێ ساڵەی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو پشتگوێ خستن و پێش کەش نەکردنی پاڵپشتی پێویست لەلایەن سەرجەم ئەو لایەنانەی کەپێویست بوو پاڵپشتی بن ھۆکارێکی ترە لەو ھۆکارانەی کەبونەتە ئاستەنگ بۆ ئەنجامنەدانی چالاکی وەرزشی بەرچاو لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان
- گۆرانکاری بەرچاو ھاتنە پێشەوەی پێش ھاتی نوێ کە بەریەکەوتنی بەردەوام لەنێوان دەزگا وەرزشیەکانی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی کە ھۆکاری سەرەکی تیایدا نەگونجانی ئەو یاسا و رێسایانەی لەرابردوو تائێستاش کاری پێدەکرێت لەگەڵ ئەو ھەلو مەرجەی کەئێستا لەگۆڕەپانی وەرزشی روودەدات.
ئەمانە و گەلێک ھۆکاری تر ھەن کەرێگرن لەبەردەم بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانمان لەم بوارەدا , بۆیە ئێمە پێمان وایە کەبۆ دەربازبوون و کۆتایی ھێنان لەم دۆخە چەقبەستوەی بواری وەرزش دوو رێگە چارەمان ھەیە کەیەکێکیان درێژ خایەنە و ئەویتریان ھەنوکەییە 
درێژخایەنەکان :
١- دەست نیشانکردن و دیاری کردنی دەزگایەکی وەرزشی بەھێزو تۆکمە لەسەرتاسەری کوردستان بەجۆرێک کەتیایدا فەلسەفە و ئامانج و ھۆکارە پێویستیەکانی بەروونی تێدا دیاری بکرێت و بەیاسایەکی تایبەت بەرەچاوکردنی بارودۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی و کارگێری و دارایی ھەرێمی کوردستان
٢- کۆتایی ھێنان و بنبڕکردنی قۆرخ کردنی پلە و پۆستە وەرزشیەکان و دەرفەت رەخساندن بۆ سەرجەم وەرزشکارانی کوردستان بۆ بەشداری کردن
٣- تەرخانکردنی ھاوکاری و بودجەی دارایی پێویست بەشێوەیەکی جێگیر و بەجۆرێک کەبکەوێتە ژێر چاودێری کارگێری و دارایی لایەنە پەیوەندیدارەکان
٤- بەپیشەکردنی بواری وەرزش و رێگە نەدان بەھیچ کەس و لایەنێک بۆ دەست خستنە نێو ئەم بوارەو سەرپەرشتی و ئیدارەدانی ئەم بوارە لەلایەن کەسان و دەزگا باوەڕ پێکراوەکانی وەرزش بێت
٥- کارکردن بۆ دۆزینەوە و پەیوەندی کردن بەدەزگا وەرزشیەکانی ولاتانی دەرەوە و کردنەوەی تۆڕی پەیوەندی بەھێز و کارا بۆ ناساندنی وەرزشی کوردستان بەسەرجەم ولاتانی دونیا
رێگە چارە ھەنوکەییەکانیش بریتین لە :
١- پێش کەش کردنی ھاوکاری دارایی بەپەلە بۆ لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم یەکێتیە وەرزشیەکان بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی وەرزشی پێویست لەھەرێمی کوردستان
٢- بوژاندنەوە و پێش کەش کردنی بەخشینە داراییەکان بۆ سەرجەم یانە وەرزشیەکانی کوردستان بۆ درێژە دان بۆ لەخۆگرتنی وەرزشکارانی کوردستان و ئەنجامدانی چالاکیە وەرزشیەکان
٣- رێگری کردن و دانانی سنورێک بۆ ئەو لایەنانەی کەبەبێ رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەندێک چالاکی وەرزشی ئەنجام دەدەن
٤- کردنەوەی کەنالی پەیوەندی لەگەل لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و ھەول دان بۆ گەرانەوەی مافە کارگێری و داراییەکانی لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان
- ئەوەی پێویستە کەروونی بکەینەوە لەکاری ئەم سێ سالەی رابردووی ئەم دەزگایە ئەوەیە کە وێرای رووبەرووبونەوەی ئەو قەیرانە داراییە سەختەی کەبەرۆکی گرتوە لەگەل ئەوەش دا کەم تا زۆر ھەولی داوە ھەندێک چالاکی جۆراو جۆر بەپێی پێویستی و گرنگی جۆری چالاکیەکان بۆ وەرزشکارانی کوردستان ئەنجام بدات , بەلام بێ گومان ئەم چالاکیانەش بەپێی پێویست نیە بۆیە لێرەوە ئامادەیی لیژنەی ئۆلۆمپی ھەرێمی کوردستان دەردەبرین بەوەی کەئامادەین لەگەل سەرجەم کۆمپانیا و ئەو لایەنانەی کەدەیانەوێت چالاکی جۆراو جۆری وەرزشی ئەنجام بدەن ھەماھەنگیان بکەین و رێکاری پێویست ئەنجام بدەین بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری وەرزشکاران
د.ئالان قادر 
ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان 


 یه‌كه‌مجار راگه‌یانكارێكى كورد له‌ ماوه‌ى 60 رۆژدا له‌ 34 وولاتى جیاواز 71 پرۆگرامى دیكۆمێنتارى تۆمار ده‌كات 
هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د سه‌رۆكى ئۆركێستراى كوردستان هه‌ولێر و مامۆستاى به‌شى موزیكه‌ له‌ په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى هه‌ولێر هه‌روه‌ها 17 ساڵه‌ له‌ كوردستان تیڤى كارى راگه‌یاندن 
تا چه‌ند موزیك و راگه‌یاندن له‌یه‌كتر نزیكن؟
من سالى 2001 وه‌ك موزیكژه‌نێك له‌ كوردستان تیڤى ده‌ستبه‌كار بووم كه‌ ئه‌و كات قوتابی په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان بووم پاشان بووم به‌ به‌رپرسی موزیكى به‌رنامه‌كانى ئه‌م كه‌ناڵه‌ ئه‌مه‌ واى كرد زیاتر شاره‌زاى راگه‌یاندن و كاره‌ ته‌كنیكیه‌كانى تیڤى ببم وه‌ك مۆنتاژ و گرافیك و ئاماده‌كار و ده‌رهیێنه‌ر. 
ئه‌و چالاكیانه‌ى له‌ تیڤى ئه‌نجامتداوه‌ چیه‌؟
من جگه‌ له‌ كارى موزیك وه‌ك په‌یامنیر و مۆنتێر و ئاماده‌كار و وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ر خزمه‌تى كوردستان تیڤیم كردووه‌ .تا ئیستا به‌ ده‌یان فیلمى دیكۆمێنتى و پرۆگرامى هونه‌رى و رۆشنبیرى و ڤیدیۆ كلیپم ئه‌نجام داوه‌ كه‌ كارى ئاماده‌كارى و ده‌رهێنه‌ریم بۆ كردووه‌ به‌ راى من گرنگه‌ ئه‌و كه‌ستانه‌ى له‌ بوارى راگه‌یاندن كارده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت تیڤى پێویسته‌ شاره‌زایان هه‌بێ له‌ هونه‌ر به‌گشتى چونكه‌ ئه‌و كات كاركردن ئاسانتر ده‌بى و زیاتر تێگه‌یشتن له‌ نێوان راگه‌یاندن و هونه‌ر و رۆشنبیرى درووست ده‌بێت. 
گرنگترین پرۆژه‌تان له‌ ماوه‌ى 2 مانگى رابردوو چیه‌ ؟
له‌ ئیستادا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان له‌ ماوه‌ى 60 رۆژدا توانیم له‌ 34 ولاتى جیهاندا 71 پرۆگرامى دیكۆمێنتارى تۆمار بكه‌م كه‌ كارى وێنه‌گرتن و ئاماده‌كار و ده‌رهێه‌رم كردووه‌ و نزیكه‌ى 3 مانگ خه‌ریكى كارى مۆنتاژكردن بووم له‌ گه‌ل  ( كاروان  زامدار) ى مۆنتێر. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو زۆر هیلاكى كردم چونكه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ 34 وولات به‌ ته‌نها ئه‌م هه‌مو به‌رنامه‌ تۆمار بكه‌یت. كه‌ له‌ چه‌ند دیكۆمێنتاریه‌ك پێكدێت وه‌ك ( سیاسى هونه‌رى مێژووى كلتورى ئاینى گه‌شتیارى چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌. 
پلانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ت چۆن دارشت؟
بیرۆكه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌م له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگا تاوتوێ كرد و بووه‌ جێی ره‌زامه‌ندى و پلانی كاركردنم دارشتبوو كه‌ له‌ چ وولات و شوێنیك ده‌ستپێبكه‌م و له‌سه‌ر چ بابه‌تێك كار بكه‌م . كه‌ ده‌گه‌یشتمه‌ هه‌ر ولاتێك ده‌مزانى بیرۆكه‌كه‌م چه‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌م و برگه‌كانى دیكۆمێنتارى چۆن درووست بكه‌م. كه‌ به‌رهه‌مه‌كان به‌ گشتى له‌ 3 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات تا 29 خوله‌ك.
بۆچى ئۆركێستراى كوردستان چالاكى تازه‌ى نیه‌ ؟
 ئۆركێستراى كوردستان له‌ ساڵى 2010 به‌ دواوه‌ توانى بچێته‌ قۆناغێكى تازه‌ به‌ تایبه‌ت به‌شدارى كردنى ئۆركێسترا له‌ چه‌ند فێستیڤالێك له‌ ده‌روه‌ى كوردستان هه‌روه‌ها توانیمان چه‌ندین وۆركشۆپ بۆ ژه‌نیارانمان ئه‌نجام بده‌ین كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند مایسترۆیه‌كى بیانى سه‌رپه‌رشتى و رابه‌رایه‌تى ئۆركێستراكه‌مان كراوه‌. له‌ ئێستادا به‌ هۆى قه‌یرانى ئابوورى هه‌ریم نزیكه‌ى 3 ساڵه‌ نه‌ماتوانیوه‌ كار بكه‌ین كه‌ نزیكه‌ى 40 ژه‌نیارى به‌توانا له‌ ئۆركێستراكه‌مان موزیكده‌ژه‌نن. 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.