Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:42

شه‌ڕڤانان گوندی ئۆمەرا لە ناحیەی شەڕای کانتۆنی عەفرین رزگارکردووە

هەفتەی رابردوو سوپای توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی ئۆمەرا
کوردستان TV
#12
100%


شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە ، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر گوندی ئۆمەرا لە ناحیەی شەڕای كانتۆنی عەفرین ئەنجامداوەو گوندەكەیان لە ژێر دەستی سوپای توركیا رزگاركردووە .

شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی ئومه‌را له‌ ناحیه‌ی شه‌ڕای ناوچه‌ی عه‌فرین كۆنترۆڵیان كردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار كه‌ نزیكه‌ له‌ یه‌په‌گه‌، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن "یه‌په‌ژه‌" شه‌وی له‌ ئۆپراسیۆنێكی كاریگه‌ردا گوندی ئومه‌را و گردێكی پشتی گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ گرده‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكردووه‌و پاشان به‌ره‌و گونده‌ رۆیشتوون و خستوویانه‌ته‌وه‌‌ ژێر ده‌ستی خۆیان.

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو سوپای توركیا توانیان گوندی ئۆمەرا لە ناحیەی شەڕای كانتۆنی عەفرین داگیربكەن ، شەوی رابردوو شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر گوندەكە ئەنجامدا ، گوندەكەیان لە ژێر دەستی سوپای توركیا رزگاركرد، ئەمەش پاش ئەوە دێت سوپای توركیا 39 رۆژە لەشكركێشییەكانی سەر عەفرین بەردەوامە، شەڕو پێكدادان لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەز و سوپای توركیا بەردەوامی هەیە.

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو سوپای توركیا  دەستیان بەسەر گوندی ئۆمەرادا گردت ، هاوڵاتییانی گوندەكەش هەڵهاتن لە دەست  چەكدارانی سوپای توركیا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.