چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌نێو خه‌زێنه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی حكومی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی ناوه‌ندییان دزی.
باسم قه‌ترانی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای به‌سره به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری سیارتۆیان پێبووه هه‌ڵساون به دزینی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی به‌شیری ناوه‌ندی كوران كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی حه‌مدان له قه‌زای ئه‌بی خه‌سیب.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌روه‌رده ئه‌وه‌ش ئاشكرا كردووه كه كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌نێو خه‌زێنه‌ی قوتابخانه‌كه دزراوه ده‌گاته 9 ملیۆن و 800 هه‌زار دیناری عێراقی.
قه‌ترانی ده‌شڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه نه‌بینه‌وه، داوامان كردووه وه‌رگرتنی مووچه‌ی مامۆستایان له رێگای كارتی زیره‌كه‌وه بێت، نه‌ك له رێگای گواستنه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كانه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.