Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:35

له‌ سنه‌ یادی شانۆنامه‌ی کوردی "مه‌می ئالان" کراییه‌وه‌

یه‌كه‌م شانۆنامه‌ی كوردی له‌ ساڵی 1918 له‌لایه‌ن "عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمی هه‌كاری" به‌ناوی "مه‌می ئالان" نووسیوه‌
mame Ailin
کوردستان TV
100%

بۆ یه‌كه‌مه‌ین جار و پاش یه‌ك سه‌ده‌، یادی سه‌ده‌مین ساڵڕۆژی یه‌كه‌مین شانۆنامه‌ی كوردی له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانستیی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیی زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ جوو.

ڕێوڕه‌سمی سه‌ده‌مین ساڵڕۆژی یه‌كه‌م شانۆنامه‌ی كوردی كه‌ له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمی هه‌كارییه‌وه‌ نووسراوه‌ ،به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان مامۆستای زانكۆی سنه‌ وقوتابیان و چه‌ندن شانۆنامه‌نووسی كورد، له‌ زانكۆی كوردستان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا دكتۆر به‌ختیار سه‌جادی، به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له‌ زانكۆی سنه‌ له‌ وته‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: له‌ ساڵی داهاتووی هه‌تاویدا 10 شانۆنامه‌ی كوردی له‌ لایه‌ن توێژینگه‌ی ناوه‌ندی كوردستانناسیی زانكۆی كوردستانه‌وه‌ چاپ و بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ یه‌كه‌م شانۆنامه‌ی كوردی له‌ ساڵی 1918 له‌لایه‌ن "عه‌بدولڕه‌حیم ڕه‌حمی هه‌كاری" به‌ناوی "مه‌می ئالان" نووسیوه‌  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سێتییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی كورد، به‌تایبه‌ت له‌ شێوه‌زاری كرمانجیدا.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.