به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئه‌ندامان، بایكۆتی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق بۆ سبه‌ى پێنجشه‌م دوا خرا.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى خۆى له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى ئاماده‌بووانى ئه‌ندامان له ئاسته یاسایییه‌كه‌ى و بایكۆتی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دانیشتنه‌كه بۆ سبه‌ى رۆژى پێنجه‌شه‌ممه دوا خرا.
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی و بایکۆتی فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ی پەرلەمانى عێراق، سبەی پێنجشەممە دواخرا.
ئێستاش فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقن، تاوەکو بەشە بودجەی عێراق پێداچوونەوەی تێدا بکرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بێ ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتارانى كورد، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا، له دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌كه نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى رای گه‌یاند، دوایین گۆڕانكاریى له پڕۆژه یاساى بودجه كراوه و بۆ ئه‌مڕۆ خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مانه‌وه.
جیا له كورد، لایه‌نه‌كانى سوننه و نوێنه‌رى شاره‌كانى باشوورى عێراقیش له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژه یاسایه نین كه ئێستا له‌لاى په‌رله‌مانه.
شایه‌نی باسه ماوه‌ى دوو مانگه په‌رله‌مانى عێراق ناتوانێت پڕۆژه‌ى یاساى بودجه په‌سه‌ند بكات، به‌هۆى ئه‌و ناڕه‌زایییه‌ى كه له‌سه‌ر بودجه‌كه هه‌یه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه هه‌ڵوێستیان روون و ده‌ڵێن بێ گێڕانه‌وه‌ى %17 هه‌رێمى كوردستان له هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده نابن كه باسى بودجه‌ى تێدا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.