Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:29

حوسییه‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ سه‌نعا

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند" میلیشیا حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن،  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/ 2/ 2018 هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ شارى سه‌نعاى پایته‌خت، به‌لام ئاماژه‌ى به‌ زه‌ره‌زى ماددى و گیانى نه‌كردوه‌. 

كه‌ناڵى ئاسمانیی "عه‌ره‌بییه‌" بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ میلیشیا حووسییه‌كانى نزیك له‌ ئێران، له‌ پایته‌ختى یه‌مه‌ن، به‌رده‌وامن له‌ هێرش و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر باره‌گا و موڵك و باڵیۆزخانه‌ و نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان له‌ سه‌نعا، دواهه‌مینیان هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى عێراق بووه‌، 

دواى هێرشه‌كه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا وێراى نیشاندانى نیگه‌رانى، گوتی" هێرشكردنه‌ سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان، سیاسه‌تێكى به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا كوده‌تا چییه‌كانه‌وه‌ پیاده‌ ده‌كرێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.