Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:27

له‌به‌رامبه‌ر هه‌رگۆلێکى محه‌مه‌د سه‌لاح له‌فه‌یه‌کى فه‌لافل به‌خۆڕایی بخۆ

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى بۆ زیادبووه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لێڤه‌رپول محه‌مه‌د سه‌لاح كه‌ڕۆڵێكى به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌ى ده‌بینێت و نیشانى ده‌دات كه‌بووه‌ به‌سه‌ردێرى ڕۆژنامه‌كان، له‌ستایش كردنى ئاستى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌كاتێك له‌ڕۆژه‌ باشه‌كانى دایه‌ له‌پێشكه‌ش كردنى ئاستى یاری كردنى

بۆیه‌ش ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ ئه‌وه‌ى چه‌ندین یانه‌ى دیكه‌ هه‌بن له‌ئه‌وروپا ئاماده‌بن به‌پاره‌یه‌كى باش و نرخێكى خه‌یاڵى بده‌ن به‌لێڤه‌رپول له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ .

محه‌مه‌د سه‌لاح كه‌ئه‌و ڕۆڵه‌ى بۆ یانه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی ده‌گێڕێت و پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى ده‌كات تایبه‌ت له‌ڕێژه‌ى گۆل تۆماركردنه‌كانى ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ خۆشه‌ویستى خه‌ڵكى بۆ زیاد بووه‌

به‌جۆرێك له‌چێشتخانه‌یه‌كى شارى له‌نده‌ن بڕیاردراوه‌ له‌هه‌ر گۆلێكى نوێى ئه‌و ئه‌ستێره‌ مسڕییه‌ كه‌تۆمارى ده‌كات بۆ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ ئه‌وا ئه‌وان

به‌مه‌ش توانیویه‌تى ئه‌و چێشتخانه‌ ببێت به‌بابه‌تى ڕۆژ و كڕیاریش زیاتر ڕووى تێبكه‌ن .

هه‌ر خودى خۆی محه‌مه‌د سه‌لاح تایبه‌ت بۆ ژه‌مه‌ نانخواردنه‌كانى ڕۆژانه‌ زۆر جار ڕوو له‌و چێشتخانه‌یه‌ ده‌كات بۆ خواردنى ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان و خواردنى له‌فه‌ى فه‌لافل

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.