یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و توركیا و ئێران كردووه پێویسته هه‌موو ڕێوشوێنه بگرنه به‌ر بۆ گره‌نتی كردنی وه‌ستانی شه‌ڕ و پاراستنی گه‌لی سوریا .
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز فیدریكا موگیرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و توركیا و ئێران كردووه گره‌نتی وه‌ستانی شه‌ڕ بده‌ن له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕێگه بده‌ن یارمه‌تییه‌كان بچنه ناوچه گهمارۆدراوهكانهوه .
موگیرینی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری دانوستانه‌كانی ئاشتی سوریا له ئه‌ستانه داوای له‌و سێ وڵاته كرد ئاگربه‌سته مرۆییه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك له سه‌رتاسه‌ری سوریادا .
له په‌یامه‌كه‌دا موگیرینی داوای له سێ وڵاته‌كه كردووه هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بگرنه به‌ر بۆ گره‌نتی كردنی وه‌ستانی شه‌ڕ و پاراستنی گه‌لی سوریا و له كۆتایدا گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و ده‌رهێنانی برینداره‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان .
موگیرینی له په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌هه‌مان شێوه بۆ هه‌موو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێشی ناردووه ده‌ڵێت وه‌ستاندنی شه‌ڕ هه‌لێك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كانی ئاشتی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.