Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:58

عێراق بردنه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ به‌سه‌ر سعودییه‌کان تۆمارده‌کات

سعودییه‌كان به‌ ئه‌نجامى چوار گۆڵ له‌ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕان
عێراق بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌سه‌ر سعودییه‌كان تۆمارده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و سعودییه‌  كه‌ له‌ شارى به‌سره‌ به‌ڕێوه‌چوو، عێراقییه‌كان به‌ براوه‌بوونێكى گه‌وره‌ براوه‌بوون به‌سه‌ر سعودییه‌ .

به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م یاریه‌ دۆستانه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق بوو، به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگیرانى سزاكانى سه‌ر عێراق تابتوانێ له‌ خاكه‌كه‌یدا یاریه‌كانى ئه‌نجامبدات له‌ به‌شداری له‌ پاله‌وانێتیه‌كاندا .

هاتنى سعودییه‌كان پاش 38 ساڵ جارێكى دیكه‌ بۆ یارى دۆستانه‌ ڕوویان له‌ عێراق كرده‌وه‌، له‌ هاتنیشیان له‌ ئه‌نجامدانى یارییان له‌شارى به‌سره‌ له‌گه‌ڵ عێراق دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ هاتن ، كاتێك به‌ ئه‌نجامى چوار گۆڵ له‌ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕان .

به‌م ئه‌نجامه‌ش عێراق براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو، گۆڵه‌كان له‌ خوله‌كه‌كانى 47،21،5 ،51 تۆماركران . 

سه‌عید ره‌بیعى به‌رگریكارى سعودیه‌ له‌و یارییه‌ گۆڵێكى به‌هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى تۆماركرد  له‌ به‌رژه‌وه‌ندى عێراقییه‌كان .

سێ گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى عێراق له‌ ڕێگاى یاریزانان عیماد موحسین گۆڵێك و دوو گۆڵه‌كه‌ى دیكه‌ى عێراق موهه‌نه‌د عه‌لى تۆمارى كرد .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.