زانایانی بواری ته‌ندروستی رایده‌گه‌ێنن، له‌وانه‌یه نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان له رێگای به‌كارهێنانی ژه‌هری دووپشكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
زانایانی كۆلێژی بایلۆری ئه‌مریكی رایانگه‌یاند: ئه‌و مادده كیمیاوییه‌ی له نێو كلكی دووپشدا هه‌یه، له توانایدا هه‌یه نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان به بێ هیچ كاردانه‌وه‌كی لاوه‌كی كه‌م بكاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كریستین بیتۆن پرۆفسیۆر له بواری فیزیا له كۆلێژی بایلۆر روونیكردۆته‌وه كه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشك ئه‌نجام دراوه ده‌ریخستووه كه ژه‌هری دووپشك له توانایدا هه‌یه كه رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی جومگه‌كان بكات.
ئه‌و پڕۆفيسۆره هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه كه نابێ هه‌موو ژه‌هره‌كه به‌كاربهێنرێت، چونكه مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.