ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانى عێراق له بڕیارێكدا داواى له حكوومه‌ت كرد كه واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق دیار بكات.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بڕیارێك دا، به پێى بڕیاره‌كه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كرێت كه واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان دیار بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكراوته‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كات كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پاڵپشتیى عێراقییان كردووه.
پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پڕۆژە بڕیارێک داوە کە تیایدا سوپاسی هەموو ئەو دەوڵەتانە دەکات کە یارمەتییان بە عێراق پێشکەشکردووە لە شەڕی دژی بە داعش، لە هەمانکاتدا لە بڕیارەکەدا داواکراوە لە حکومەت "خشتەیەکی زەمەنی دەستنیشانبکات بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان.
بڕیاری کۆتایی بۆ حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە لەبارەی ئەوەی چەند ساڵی دیکە پێویستە بۆ مانەوەی ئەو هێزانە لە وڵات کە بە ساڵێک یان دوو ساڵ دیاریکراوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا بە سەرکردایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کە لە ساڵی 2014دا پێکهێنرا، هەزاران سەربازی لەو دوو وڵاتە جێگیرکرد کە پشتیوانییەکی بەهێز و گرنگی ئاسمانییان پێشکەشکرد بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە لە مانگی کانونی یەکەمدا سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.