ڕێکخراوی خاچی سووری نیودەوڵەتی ئاشکرای کردووە کە چەندین کاروانی هاوکاریی مرۆیی دوێنێ لەڕێگەی "تەلڕەعفەت"ەوە بەرەو کانتۆنی عەفرین بەڕێ کەوتوون.
لەمبارەوە "سانا" ئاژانسی زمانحاڵی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە دوێنێ چوارشەممە 2018/2/28 لەڕێگەی خاچی سووری نیودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبییەوە 28 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر یارمەتی و هاوکاریی مرۆیی بەرەو شاری عەفرین بەڕێ کراون.
هەرچەند لە ڕێکەوتی 2018/2/24ەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگربەستی یەک مانگە لە سووریا ڕاگەیەندراوە، بەڵام هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و دەوروبەری هەر بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.