Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:41

مورگینی بۆ هه‌ر سێ وڵات گره‌نتی وه‌ستانی شه‌ر ده‌کات

داوا له‌ رووسیا و توركیا و ئێران كرد
کوردستان TV
#12
100%


موگیرینی وەکو سەرپەرشتیاری دانوستانەکانی ئاشتی سوریا لە ئەستانە داوای لەو سێ وڵاتە کرد  ئاگربەستە مرۆییەکە جێبەجێ بکەن بۆ ماوەی سی ڕۆژ لەسەریەک لە سەرتاسەری سوریادا.

فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پەیامێکی نارد بۆ وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و تورکیا و ئێران و تیایدا داوای لێکردن گرەنتی وەستانی شەڕ  لە غوتەی ڕۆژهەڵات بدەن و ڕێگە بدەن یارمەتییەکان بچنە ناوچە گەمارۆدراوەکانەوە و برینداره‌كان بهێنرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.

موگیرینی وەکو سەرپەرشتیاری دانوستانەکانی ئاشتی سوریا لە ئەستانە داوای لەو سێ وڵاتە کرد  ئاگربەستە مرۆییەکە جێبەجێ بکەن بۆ ماوەی سی ڕۆژ لەسەریەک لە سەرتاسەری سوریادا.

موگیرینی لە پەیامەکەیدا کە بەهەمان شێوە بۆ هەموو وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێشی ناردووە دەڵێت وەستاندنی شەڕ هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی ئاشتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.