Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:16

سیریل فه‌تاح بۆ نه‌ورۆز کلیپێکی نوێی ئاماده‌یه‌

به‌ تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌ سه‌رقاڵه‌
کوردستان TV
100%

 
 به‌ بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هار و جه‌ژنی نه‌ورۆز خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد " سیریل فه‌تاح " تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی كه‌ به‌ شێوه‌ی " گه‌ڕیان" ه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

سیریل ئاشكرایده‌كات گۆرانییه‌ نوێكه‌ی فۆلكلۆره‌ و " نه‌به‌رد جوانمێری " هاوسه‌ری كاری میوزیكی بۆ ئه‌نجام داوه‌ و بریاره‌ له‌ نه‌ورۆزدا به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویبكاته‌وه‌ .

سیریل فه‌تاح مانگی رابردوو ڤیدیۆ كلیپێكی دیكه‌ی زۆر جیاواز كه‌ ماوه‌كه‌ی 26 خوله‌ك بوو بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ ئێستادا جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ تازه‌یه‌ ناوبراو به‌ تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌ سه‌رقاڵه‌ و له‌ داهاتوودا بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ، 20 ساڵ زیاتره‌ له‌ ئه‌ورووپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ژماره‌یه‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .
 

نەریت و کەلەپوور

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.