Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 11:21

تۆرێکی ته‌کنه‌لۆژیا له‌سه‌ر مانگ داده‌مه‌زرێت

به‌ كوالیتی به‌رز ڤیدیۆ بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌گوازنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی  مۆبایل ڤۆدافۆن و نۆكیا له‌ به‌رنامه‌یاندا هه‌یه‌  بۆ ساڵی 2019 تۆرێكی مۆبایلی  ته‌كنه‌لۆژیا  له‌ سه‌ر مانك دابمه‌زرێنن .

ماڵپه‌ری بی  بی  سی ئاشكرایده‌كات ئه‌م تۆره‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ده‌چێته‌ سه‌ر مانگ رێگا به‌ دوو گه‌رۆك ده‌دات ڤیدیۆ به‌ كوالیتی به‌رز بۆ وێستگه‌یه‌ك بگوازنه‌وه‌ و دواتریش بۆ سه‌ر زه‌وی .

 زانا و ئوندازیار له‌ گروپی PTScients  " كه‌یت ئاركلیس گره‌ی" رایگه‌یاندووه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و دوو گه‌رۆكه‌ی ده‌نێردرێن بۆ سه‌ر مانگ  ده‌توانین رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ داتای زانستی و ڤیدیۆ و وێنه‌ی كوالیتی به‌رز كۆ بكه‌ینه‌وه‌ .

گره‌ی وتیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناتوانن داتاكان له‌ گه‌رۆكه‌كانه‌وه‌ بنێرنه‌ سه‌ر زه‌وی ، سه‌ره‌تا داتاكان ده‌نێرنه‌ وێستگه‌كه‌  كه‌ وزه‌یه‌كی زۆری تێدایه‌ له‌وێشه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی به‌م شێوه‌یه‌ ڤیدیۆیه‌كی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر مانگه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت .

جێی باسه‌ كۆمپانیای ڤۆدافۆن  له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ " هێرنێست گاریسن " و  " گێری وێنت گ ه‌وه‌  له‌ ساڵی 1991 دامه‌زراوه‌ كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ له‌نده‌نه‌ ، كۆمپانیای نۆكیا له‌ ساڵی 1865 له‌ لایه‌ن " " فرێدریك ئیدستام  و لیۆ مێچیلین " دامه‌زراوه‌ و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ فینله‌ندایه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.