Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:02

عیماد ئه‌سعه‌د: به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی خولم، تاهێز له‌جه‌سته‌م مابێ به‌رده‌وام ده‌بم له‌یارى کردن

عیماد ئه‌سعه‌د له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا
کوردستان TV
100%

كوڕه‌كه‌ى شارى  هه‌ولێر كاپتن و ناوێكى دیار و خزمه‌تێكى باش له‌پێش كه‌ش كردن له‌یاری كردنى له‌بوارى تۆپى پێ ، له‌ته‌مه‌نى لاویه‌تیه‌وه‌  ده‌ستى پێكردووه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ ، له‌كاتێك ئیًستای  به‌ته‌مه‌نترین یاریزانى به‌شداربووى خولى نایابى كوردستانه‌ له‌ڕیزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر یاری ده‌كات .ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ته‌مه‌نى لاوییه‌وه‌ له‌تیپى گه‌ڕه‌ك ده‌ستى پێكردووه‌ ، به‌هۆى ئاست به‌رزى له‌یارى كردن بانگهێشتى یانه‌كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى  به‌شدارى  له‌خوله‌كاندا، بۆ زیاتر ناساندنى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ و ورده‌كارى به‌شێك له‌ژیانى ڕووبه‌رووى كۆمه‌ڵێك پرسیارى ئێمه‌ بوویه‌وه‌ ، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان دوا و زیاتر خۆیی ناساند له‌سه‌ر ژیانى وه‌رزشى خۆی

 كاپتن گه‌ر خۆت بناسێنى له‌چ ساڵ و وه‌له‌چ گه‌ڕه‌كێك له‌دایك بووى ؟

 ناوم عیماد ئه‌سعه‌ده‌ ، له‌دایك بووى  19-9-1977 له‌گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه‌ى شارى هه‌ولێر له‌دایك بووم

 له‌چ كاتێك یاریت كردووه‌ و وه‌ ئه‌و كاته‌ى ده‌ستت به‌یارى كردن  كرد له‌كام تیپ بوو ، وه‌ سه‌ره‌تاى تێكه‌ڵاویت به‌ژیانى وه‌رزشى و یارى تۆپى پێ چۆن بوو؟

سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاویم كه‌ئه‌و كات له‌ته‌مه‌نێكى باش دابووم ده‌ستم پێكرد به‌یارى كردن له‌بۆ تیپه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌م ،  له‌تیپه‌كانى فه‌له‌ستین و  سه‌لاحه‌دین ده‌ستم به‌یارى كردن كرد . به‌هیوا بووم بگه‌م به‌ڕۆژى خۆم بتوانم په‌یوه‌ندى بكه‌م به‌یانه‌یه‌كى كوردستانى ، زیاتر خزمه‌ت بكه‌م وه‌هه‌وڵى ئه‌وه‌م ده‌دا له‌و كات ببم به‌ناوێكى باش له‌ژیانى وه‌رزشیم

KTV

 

چ كاتێك په‌یوه‌ندیت كرد به‌ یانه‌ و سه‌ره‌تای ئه‌و یانه‌یه‌ كێ بوو كه‌ده‌ستت پێكرد ؟

له‌گه‌ل یانه‌ى بروسك ده‌ستم پێكرد له‌سالى 1998 په‌یوه‌ندیم به‌و یانه‌یه‌ كرد ، ئه‌و یانه‌یه‌ش قۆناغێكى باشى ژیانى یاری كردنم بوو تێیدا سوودمه‌ند بووم لێى ، بروسك وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك وابوو ده‌ستپێكێكى باش بوو بۆم ، چوومه‌ نێو قۆناغێكى جیاوازتركه‌ ڵه‌گه‌ڵ تیپ جیاواز بوو واته‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كرانه‌وه‌ى ده‌رگایه‌كى باشتر بوو بۆم تا به‌دیار بكه‌وم

ئه‌و كاته‌ى په‌یوه‌ندیت كرد به‌یانه‌ى هه‌ولێر چ ساڵێك بوو وه‌ تاكه‌ی به‌رده‌وام بووی ڵه‌گه‌ڵیان ؟

له‌سالًى 2001 په‌یوه‌ندیم كرد به‌یانه‌ى هه‌ولێر تا 2013 به‌رده‌وام بووم ، خزمه‌تێكى باشى یانه‌كه‌م كرد كه‌توانیم ئاستێكى باش ڵه‌گه‌ڵ هه‌ولێر پێشكه‌ش بكه‌م ، یادگارى خۆش و ناخۆشم ڵه‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه‌ ، به‌داخه‌وه‌ دوایى ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ خزمه‌ته‌ى پێش كه‌شى هه‌ولێرم كرد له‌كۆتایی به‌نیگه‌رانیه‌كى زۆره‌وه‌ یانه‌م جێهێشت  ، كه‌ بڕى 18 ملیۆن دیناریان لێخواردم و پێمیان نه‌دا له‌كاتێك كه‌مافێكى ڕه‌واى خۆم بوو بمده‌نێ ، دواتر ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌درا تائیًستاش هه‌ر منیش نیم به‌م شێوه‌یه‌ زوڵممان لێ كرابێ یاریزانى دیكه‌ش هه‌ن له‌یانه‌ ئه‌و مافه‌یان خوراوه‌ و پاره‌یان پێنه‌دراوه‌ به‌داخه‌وه‌  . له‌یانه‌ى هه‌ولێر ڕێز گرتن نیه‌ بۆ یاریزانان ، هه‌میشه‌ ماف خوراون یاریزانان ئه‌و مافه‌یان پێنادرێ كه‌له‌سه‌ر یانه‌ هه‌یانه‌

KTV

 قۆناغى دوای یانه‌ى هه‌ولێر ڕووت له‌كێ كرد ڕووت له‌كام یانه‌ كرد  ؟

به‌سوپاس و خۆشحاڵیه‌وه‌ دوای یانه‌ى هه‌ولێر  ڕووم له‌یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كرد ، كه‌توانیم له‌م یانه‌یه‌ درێژه‌ به‌یاریه‌كانم بده‌م ،  وه‌سوپاس بۆ خودا  ڵه‌گه‌ڵ هاوكارانم له‌یانه‌ توانیمان به‌هه‌وڵى  كۆمه‌ڵێ له‌ یاریزانانى یانه‌ له‌ وه‌رزى ڕابردوو له‌خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، پاش هه‌وڵ و ماندوو بونێكى باشمان توانیمان  ببین به‌پاله‌وانى خوله‌كه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه‌ پارێزگارى له‌نازناوى خوله‌كه‌ بكه‌ین وه‌ك پاڵه‌وان بمێنینه‌وه‌و ڕكابه‌ریشى له‌سه‌رده‌كه‌ین.

ئێستاى ته‌مه‌نت چه‌ند ساڵه‌ دوای ئه‌و ماوه‌ باش و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌شت كردووه‌  له‌یارى تۆپى پێ  هه‌ست به‌ماندوو بوون ناكه‌یی تا كه‌یی بڕیارى به‌رده‌وامیت داوه‌ له‌یارى كردن به‌رده‌وام بی؟

ته‌مه‌نم 41 ساڵه‌ و له‌ناو یاریزانه‌كان گه‌وره‌ترینم  له‌ڕووى ته‌مه‌نه‌وه‌ ، من ماندوو نابم  تا هێز له‌جه‌سته‌م مابێ خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان ده‌كه‌م ،خزمه‌تى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌م كه‌دوا هه‌مین یانه‌مه‌ كه‌بتوانم یاری بۆ بكه‌م ، وه‌ به‌رده‌وام ده‌بم له‌گه‌ڵیان تاهێز له‌جه‌سته‌م مابێت له‌یارى كردن به‌رده‌وام ده‌بم ، به‌شێوه‌ی باشترین   و بتوانم كارێك بكه‌م كه‌جێگا بگرێت و له‌خزمه‌تى یانه‌كه‌م دابێت

له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌ته‌وه‌ چه‌ند پاڵپشتن بۆت  كه‌به‌رده‌وام بى له‌یارى كردن  ؟

سوپاسى خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌م ده‌كه‌م  هه‌میشه‌ پاڵپشتم بوون ،  له‌هه‌موو كاتێك تا به‌رده‌وام بم له‌ژیانى وه‌رزشیم ، وه‌له‌ئاستى خۆشم دابم زۆر جار زیاتر هانم ده‌ده‌م  له‌زیاتر مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانم تا له‌یاریه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ئاستى باشترینى خۆم دابم ، سوپاس بۆ ئه‌م پاڵپشتى و هاندانه‌یان

KTV

له‌خێزانه‌كه‌ى ئێوه‌ چه‌ند وه‌رزشوان هه‌یه‌ یاخوود بڵێم خێزانێكى وه‌رزشین ؟

به‌ڵێ ئێمه‌ خێزانێكى وه‌رزشین ،  جه‌لال ئه‌سعه‌د كه‌ برام ده‌كات  یاریزانى دێرینى هه‌ولێره‌ ، ئه‌میش خزمه‌تێكى به‌رچاوى ئه‌م شاره‌ى كردووه‌ له‌كاتى یاریزانیدا ، وه‌ تیپى سه‌لاحه‌دین ته‌واوى پێكهاته‌ى ئه‌م تیپه‌  خزم و براكانم بوون  ،  كامه‌ران محه‌مه‌د گۆلپارێزى یانه‌ى هه‌ولێر له‌خێزانه‌كه‌ى ئێمه‌یه‌ بۆیه‌ به‌شانازییه‌وه‌ له‌خێزانه‌كه‌ى ئێمه‌ خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستانمان كردووه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ، خێزانێكى وه‌رزشیمان لێ ده‌رچووه‌ توانیومانه‌ ته‌مه‌نێكى باش له‌خزمه‌تى وه‌رزشى كوردستان دابین

چ كاتێك دڵخۆش بووى له‌كاتى یاری كردن ، وه‌هه‌سته‌ ناخۆشه‌كانت چین له‌یاری كردن ؟

ئه‌و كاته‌ى له‌یانه‌ى هه‌ولێر بووم پاڵپشتیه‌كى جه‌ماوه‌رى باشمان هه‌بوو زۆر پێى دڵخۆش بووم ، وه‌خۆشترین كاتم له‌گه‌ڵ هه‌ولێر له‌ساڵى 2007 بوو كاتێك بووینه‌ پاڵه‌وانى خولى عێراق ، وه‌ ئێستا زۆر دلخۆش و كامه‌رانم ڵه‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر . وه‌ئه‌و كاتانه‌ش هه‌ستێكى ناخۆش لام دروست ده‌بێ كاتێك له‌یاریه‌كان دووچارى شكست ده‌بین  ، پێى نیگه‌ران ده‌بم حه‌ز به‌شكست ناكه‌م  هیچ كات ، ئاره‌زوومه‌ له‌ته‌واوى یاریه‌كان بتوانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .

بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى كوردستان وه‌ك یاریزانێكى به‌ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتوو چیت هه‌یه‌ بۆیان گه‌ر داوای ئه‌وه‌ت لێبكرێ له‌ئێستادا په‌یوه‌ندى ده‌كه‌ی بۆ یاری كردن له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌دا ؟

خۆم به‌خزمه‌تكارى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ده‌زانم  ، پێیان دڵخۆشم و هه‌ست به‌شانازییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانمان هه‌یه‌ ،  به‌تایبه‌ت له‌كاتى به‌شدارى له‌پاڵه‌وانێتیه‌كانى كۆنیفا كه‌به‌شداره‌ دڵخۆشم به‌ئاستى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌ن

KTV

دیار ڕه‌حمان هاوڕێیه‌كى نزیك و به‌یه‌كه‌وه‌ش یاریتان كردووه‌ ڵه‌گه‌ڵ هه‌ولێر دوایی ساڵانێكى باش له‌خزمه‌ت كردنى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ئێستادا ناوبراو نه‌خۆشه‌ و پێویستى به‌هاوكارییه‌ ، چیت هه‌یه‌ بۆی په‌یامت چیه‌  ؟

سه‌ره‌تا هیواى ته‌ندروستیه‌كى باش بۆ كاكه‌ دیار ده‌خوازم ، خوداى گه‌وره‌ شیفای بداتن بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریكردن به‌ته‌ندروستیه‌كى باش   . ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه‌ جێگاى نیگه‌رانیه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌ده‌بینم  كۆمه‌ك بۆ ئه‌و یاریزانه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ ، خۆ ده‌كرا یانه‌ى هه‌ولێر ته‌واوى خه‌رجیه‌كانى باشتر بوونى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ له‌خۆ بگرێ  ، له‌كاتێك دیار ڕه‌حمان خزمه‌تێكى باشى هه‌ولێرى كردووه‌ به‌ڵام وه‌ك ووتم له‌یانه‌ى هه‌ولێر ڕێز نیه‌ بۆیه‌ش ئه‌مه‌ بارودۆخه‌كه‌یه‌

كاپتن دوایی ئه‌و ماوه‌یه‌یی بڕیارى واز هێنانى یاری كردن ده‌ده‌یی به‌رنامه‌ت چى ده‌بێت چ له‌پلانت هه‌یه‌ له‌وه‌رزش ده‌مێنیه‌وه‌ له‌ئه‌رك وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ یانه‌،  وه‌یاخوود به‌كارى دیكه‌ سه‌رقاڵ ده‌بى ؟

لێره‌دا سوپاسى به‌ڕێز كاك جه‌مال شێروانى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌م ، كه‌ پێمى ڕاگه‌یاندووه‌  له‌پاش بڕیارى وازهێنانت له‌یاری كردن ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان له‌یانه‌ ده‌مێنیه‌وه‌ له‌پۆست و خزمه‌تێكى دیكه‌ له‌یانه‌ به‌رده‌وام ده‌بم

KTV

ئه‌نجامدانى دیمانه‌ : شوان عه‌زیز

 

 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.