له‌شكركیشی و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای توركیا و چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد هێرشیكی فراوانیان كرده سه‌ر ناحیه‌ی ره‌جۆی سنووری عه‌فرین .
له‌و باره‌یه‌وه به پێی میدیاكانی توركیا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا ئاشكرای كردووه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی ره‌جۆ به پێشڕه‌وی سوپای سووریای ئازاد ده‌ستیپێكردووه كه ئامانجی توركیا و چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد داگیركردنی ئه‌و ناحیه‌یه .
هاوكات به گوته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له جۆری ئێف شازده به‌چڕی بۆردوومانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه .
هه‌روه‌ها هێلیكۆپته‌ری جۆری ئاتاكی توركی، هێرشی كردۆته كرده سه‌ر پێگه‌یه‌كی یه‌په‌گه له ناحیه‌ی ره‌جۆ و به گوته‌ی سوپای توركیا نۆ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو گوندیشیان داگیر كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.