سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژانی رابردوو ئاگربه‌ستێكی 30 رۆژه‌ی له سه‌رتاسه‌ری سوریا راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له بۆردۆمانی ئاسمانی سه‌ر شاره‌كه كه به هۆیه‌وه به‌شێكی زۆری خانوو و باڵاخانه‌كانی شاره‌كه رووخاون و دانیشتوانی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له ره‌وشێكی مرۆیی زۆر خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌ماوه‌ی 12 رۆژی رابردوودا و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی رژێمی سوریا‌و پشتیوانانی بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، 674 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی ئینته‌رفاكس له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی رووسی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی رووسیا ریگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 2-3-2018 ئاگربه‌ستێكی پێنج كاتژمێری له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه كه ئه‌مه چواره‌م ئاگربه‌سته له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوو له‌و ناوچه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.