Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 02:31

ئه‌مریکا ڕێگە نادات تورکیا زیاتر لە 20 کیلۆمه‌تر به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات

توركیا لێره‌ راده‌وه‌ستێ و ئیتر بۆی نییه‌ پێشڕه‌وی بكات
کوردستان TV
100%

 

ئه‌حمه‌د ئاجێت نووسه‌ری نزیك له‌ ئاكپارتی، نووسینێكی له‌ رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌كات، كه‌ توركیا ساڵی 2016 بۆ ناو ئه‌لباب و جه‌رابلووس ده‌ستی پێ كرد و ناوبراو نووسیویەتی" ئه‌مریكا ڕێگە نادات توركیا زیاتر لە 20 كیلۆمه‌تر دووری عه‌فرین پێشڕه‌وی بكات.

ده‌ڵێت " ئه‌وكات ئه‌مریكا به‌ توركیای گوت بۆت نییه‌ 20 كیلۆمه‌تر زیاتر بێیته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا رێگه‌ی بۆ توركیا خۆش كرد، بۆیه‌ توركیاش به‌ قسەی ئه‌مریكای نه‌كرد و زیاتر له‌ 20 كیلۆمه‌تر چووه‌ پێشه‌وه‌".

ئه‌و باس له‌ هه‌مان سیناریۆ ده‌كات له‌ عه‌فرین، ئاشكرای ده‌كات ئه‌مریكا به‌ هه‌مان شێوه‌ نایه‌وێت سوپای توركیا بچێته‌ ناو سه‌نته‌ری عه‌فرین، به‌ڵام لێره‌دا رووسیا رۆڵی گرنگ ده‌گێرێت.

هەروەها نووسیویەتی "تاوه‌كو ئێستاش بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له‌ عه‌فرین هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رووسیاش وه‌كو ئه‌مریكا بڵێت نایه‌ڵم توركیا بێته‌ ناو سه‌نته‌ری عه‌فرین، كه‌واته‌ توركیا لێره‌ راده‌وه‌ستێ و ئیتر بۆی نییه‌ پێشڕه‌وی بكات".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.