له دوو هێرشدا له‌راجۆ و جندرێسى كانتۆنى عه‌فرین، شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه كوژرانى 56 سه‌ربازى توركیا‌و چه‌كدارى گرووپه‌كانیان راگه‌یاند.
به‌پێى میدیاكانى په‌كه‌كه، شەوی ڕابردوو شەڕڤانان لەگوندی بافلۆری، سەربە شارۆچکەی جندرێس، هێرشێكیان لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامداو لە ئەنجامدا 26 سەرباز و چه‌كدارى گرووپه‌كان کوژراون.
هەروەها لە گوندی بلێلکا-ی سەر بە ڕاجۆ، سەربازانی سوپای تورکیا کەوتوونه‌ته بۆسەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەوە، لەئەنجامدا زیاتر لە 30 سەرباز و چەكداری سەر بە سوپای تورکیا‌و کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.
له لایه‌كى تره‌وه گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری ئاگربەستی سووریا عەفرینیش دەگرێتەوە، رووسیاشی تۆمەتبارکرد بەوەی لە کوشتنی خەڵکی سووریا بەرپرسیارە.
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕیاری ئاگربەست لە سووریا جێبەجێنەکراوە و ئەم هەفتەیە زیاتر لە 100 کەس کوژراون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.