سەرۆکی ئەمه‌ریکا و ئەڵمانیا، دۆناڵد ترەمپ و ئەنگیلا مێرکڵ، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لەدۆخی ئێستای سوریا کردووە و دواتر ڕێککەوتوون کەدەبێت بەزووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.
بەپێی ڕۆیتەرز، سوریا، ئێران و ڕوسیا، دەبێت پابه‌ندى بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بن، بۆ وەستاندنی شەڕ لەسوریادا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، ترەمپ و مێرکڵ باسیان "لەکاریگەری خراپی" ڕوسیا کردووە لەسەر بارودۆخەکە.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 24ی مانگی ڕابردوو بریارى ئاگربەستى لە ته‌واوى سوریا ده‌ركرد، به‌ڵام شەڕ و ئاڵۆزی لە سوریا هێشتا بەردەوامە.
له لایه‌كى تره‌وه ئەمڕۆ هەینی، ڕوسیا داوایکردووە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ئاگربەست ڕابگەیەندرێت.
بەپێی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ ڕوسیا پێنج کاتژمێر ئاگربەست ڕادەگەیەنێت، تا شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە کەمبێتەوە و خەڵکی مەدەنی کۆمەك و هاوکاریەکانیان پێبگات.
لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، شەڕ لەنێوان سوپای ئازاد‌و ڕژێمی سوریا و ڕوسیا دەستی پێکردووە، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی و چەکداری سوپای ئازاد لەناوچەکەدا کوژراون و بریندار بوون.
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان لە 24ی مانگی ڕابردوو ئاگربەستی له ته‌واوى سوریا، ڕاگەیاند، بۆماوەی 30 ڕۆژ تا کۆمەك و هاوکاری نێودەوڵەتی بەخەڵکی ناوچەکە بگات، بەڵام بریاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.