Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:50

فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریکا هۆشدارییاندا به‌ سووریا و رووسیا و ئێران

رووسیا ده‌بێ به‌ روونی گوشاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د
کوردستان TV
100%

كۆشكی ئێلیزێ رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: كه‌ ئیمانوێل ماكرۆن و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریكا داوایان له‌ سووریا كردووه‌ تا هه‌رچی زووتر بڕیارنامه‌ی 2401ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بخاته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌ی كۆشكی ئێلیزێ باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی بۆردومانی چڕ له‌ دژی خه‌ڵكی سڤیل، به‌تایبه‌تیی له‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی مرۆیی له‌م ناوچه‌یه‌دا، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی خۆی جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ رووسیا ده‌بێ به‌ روونی گوشاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د تا به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی له‌ ئاست بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.

هه‌روه‌ها ئه‌نگیلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بڕیارنامه‌ی 2041ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه‌ ده‌رباره‌ی ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌، بخرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.