رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری هه‌یه حكومه‌تی سووریا رێگه بدات تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كاروانی هه‌ڵگری یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، یارمه‌تیی بگه‌یه‌نێت به 180 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاری دوما له ناوچه‌ی گه‌مارۆ دراوی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی یونیسێف رۆژی رابردوو ئه‌م هه‌واڵه‌ی راگه‌یاند و وتی كه رێككه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی بوو به به‌شێكی هه‌ره زۆری ئه‌و 400 هه‌زار كه‌سه‌ی له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گه‌مارۆ درابوون، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك بۆ ده‌رچوونی نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌و بریندارانه نه‌كراوه كه پێویستیان به یارمه‌تی پزیشكیی خێرا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی یونیسێف، ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سووریا رێگه ده‌دات تا ئه‌و یارمه‌تییانه له 4ی مانگی مارس بگه‌ن به ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.