Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:37

 شارێکی عێراق هیچ هوتێلێکی تێدا نییه‌ و میوان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ میوانداری ده‌کرێت

دروستكردنی هوتێل له‌ شاره‌كه‌  هێلی سووره‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی راپۆرتێكی ئاژانسێكی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی: پارێزگای ئه‌نبار هیچ هوتێلێكی تیدا نییه‌و كاتێك میوانێك بیه‌وێ له‌ شاره‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه‌ میوانداری ده‌كرێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ رۆژئاوای عێراق گه‌ڕان به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی هوتێلێك ئه‌ركێكی مه‌حاڵه‌، چونكه‌ عه‌شائیره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار لێناگه‌رێن هیچ هوتێلێك له‌شاره‌كه‌ دروست بكرێت، چونكه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌وان دروستكردنی هوتێل له‌ شاره‌كه‌  هێلی سووره‌و زیان به‌داب و نه‌ریتی ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر رێزگرتن له‌ میوان ده‌گه‌ێنێ .

دوای ئه‌وه‌ی داعش به‌شێكی زۆری له‌ خاكی عێراق داگیركرد، پارێزگای رومادی كه‌وته‌ به‌ر ئه‌و لێشاوه‌ی داعش و به‌ته‌واوی وێران بوو، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ روویان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌ پاش ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ چنگی داعش ده‌رهێنرا، ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ گه‌رانه‌وه‌ شوێنێ خۆیان و به‌شێكیش تا ئێستا له‌ شاره‌كانی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.