Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:34

به‌فرگرێکی زیره‌ک وێنه‌ی سێڵڤی ده‌گرێت

فه‌رمانه‌كانی كه‌سی به‌كاربه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای سامسونگ جۆره‌ به‌فرگرێكی به‌رهه‌مهێناوه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ وێنه‌ی سێڵڤی ئه‌و خواردنانه‌ بگرێت كه‌ له‌ناو به‌فرگره‌كه‌دا هه‌یه‌.

له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی به‌فرگره‌كه‌ شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌و به‌ ده‌ست لێدان كارده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌توانێ فه‌رمانه‌كانی كه‌سی به‌كاربه‌ر جێبه‌جێبكات وه‌ك كارپێكردنی مۆسیقای كلاسیكی.

جگه‌له‌مه‌یش به‌فرگره‌كه‌ ده‌توانێ وێنه‌ی خواردنه‌كان بگرێت و بۆ موبایلی به‌كاربه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی بكات.

هه‌روه‌ها ده‌توانی له‌ به‌فرگره‌كه‌ كومه‌ڵێك ئه‌پ داببه‌زێنێ وه‌ك به‌كارهێنانی ساڵنامه‌و ته‌له‌فزیۆن و به‌كاربه‌ری مۆسیقا، جگه‌له‌مه‌یش به‌فرگره‌كه‌ كۆمه‌ڵێك كامیرای له‌خۆگرتووه‌و بۆ دابینكردنی زانیارییه‌كانی پێویست به‌ خاوه‌ن ماڵ.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.