Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:17

باوه‌ڕ بکه‌ی یان نا ئه‌وه‌ ترێی ئه‌مساڵه‌ تا ئێستا ماوه‌ته‌وه‌

له‌ گوندێكی بناری قه‌ندیلی ده‌ڤه‌ری پشده‌ره
باوه‌ڕ بكه‌ی یان نا ئه‌وه‌ ترێی ئه‌مساڵه‌ تا ئێستا ماوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ گوندێكی بناری قه‌ندیل له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌هۆی كارامه‌یی و لێهاتووی باخه‌وانه‌كه‌ی مێوێك هێشتا به‌ره‌كه‌ی پێوه‌ ماوه‌و رێك ده‌ڵێی  كۆتایی هاوینه‌و وه‌رزی ترێیه‌ له‌و كۆتایی زستانه‌دا.

له‌ گوندی زووركانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ناوده‌شتی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر مێوی ماڵی مه‌لای ئاوایی گونده‌كه‌ هێشتا به‌رداره‌و ترێی پێوه‌یه‌.

ئیحسان ئیبراهیم كوری ئیبراهیم زه‌نگڵی مه‌لای ئاوایی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: باوكم باخه‌وانێكی باشه‌و ده‌ستی زۆر به‌ به‌ره‌كه‌ته‌و مێوه‌كه‌ی ئێمه‌ كه‌ له‌ حه‌وشی ماڵه‌كه‌ماندایه‌ ساڵی 2 جار به‌ر ده‌گرێت واته‌ ده‌توانم بڵێم ئێمه‌ له‌ ناوه‌راستی هاوینه‌وه‌ تا كۆتایی به‌هار ترێی خۆماڵیمان هه‌یه‌و لێمان نابرێت.

گوتیشی ساڵانه‌ باوكم به‌ جۆرێكی تایبه‌ت مێوه‌كه‌ ده‌برێت و په‌ینی ئاژه‌ڵی  كۆنی بۆ دێنێت و خزمه‌تێكی زۆری مێوه‌كه‌ی حه‌وش و ره‌زه‌كه‌ی چیامان ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ره‌زی ترێمان هه‌یه‌ له‌ قه‌ندیل و سه‌رباری ئه‌و به‌فرو بارانه‌ به‌خورو زۆره‌ی له‌ ئه‌وێ ده‌بارێ به‌ڵام مێوه‌كانی ئێمه‌ ترێان پێوه‌یه‌و هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌رزی ترێ بێت هۆكاره‌كه‌شی گه‌رانده‌وه‌ بۆ ته‌كنیكێك كه‌ باوكی به‌ كاری ده‌هێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر مێوه‌كه‌ چاڵكی سندوقی هه‌ڵده‌كه‌نێت و 2 كێله‌ به‌رد ده‌خاته‌ سه‌ر و بنی ئه‌و چاڵه‌و ترێكه‌ به‌ قه‌دی داره‌كه‌وه‌ ده‌خاته‌ ناو ئه‌و سندوقه‌ی دروستی كردووه‌و گڵ ده‌كات به‌ چوارده‌وره‌كه‌یاو بۆشاییه‌كی بچووكیش بۆ ئاڵوگۆڕی هه‌وا ده‌هێڵێته‌وه‌ به‌مه‌ش له‌ دوای وه‌رزی كۆتایی ترێ و دووباره‌ گرتنه‌وه‌ی به‌رسیله‌كه‌ ترێكه‌ له‌ناو ئه‌و سندوقه‌دا گه‌شه‌ ده‌كات و ده‌مێنێته‌وه‌ تا كۆتایی به‌هاریش. 

باوه‌ڕ بكه‌ی یان نا ئه‌وه‌ ترێی ئه‌مساڵه‌ تا ئێستا ماوه‌ته‌وه‌

كوردستان TV

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.