Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 21:01

شوێن گره‌وه‌ى فینگه‌ر دیارى کرا

ئارسن فینگه‌ر راهێنه‌رى ئارسناڵى ئینگلیزى
شوێن گره‌وه‌ى فینگه‌ر دیارى كرا
کوردستان TV
100%

ئارسن فینگه‌ر راهێنه‌رى ئارسناڵى ئینگلیزى دوای ساڵانێك له‌ راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ پێشبینى ده‌كرێت بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت .

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌ ئینگلیزییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن فینگه‌ر ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتا وه‌رزى راهێنه‌رایه‌تى ده‌بێت له‌ یانه‌ى ئارسناڵ پاش 22 ساڵ . 

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌ ئینگلیزییه‌كان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ راهێنه‌ران یۆلیان نیگلسمان، برندان رۆجرزی، یواكیم لۆڤ  پاڵێوراون بۆ راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ .

فینگه‌رى راهێنه‌ر هه‌میشه‌ ڕووبه‌رووى ڕه‌خنه‌ بووه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى ئارسناڵ به‌وه‌ى چه‌ند وه‌رزێكى باشه‌ ناتوانێ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خولى پریمه‌رلیگ بكات .

وه‌ ئاستى یانه‌كه‌ى به‌ شێوه‌ی جێگیر باش نيیه‌ كه‌ بتوانێ ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكات ، به‌مه‌ش تووشى ڕه‌خنه‌ى هه‌واداران و قسه‌ و باسى راهێنه‌ران بێت له‌ لێدوانه‌كانیان كه‌ ناتوانێ وه‌ك پاڵه‌وان ڕكابه‌ربێ له‌گه‌ڵمان، وه‌ بووه‌ته‌ هه‌واڵى سه‌ردێر له‌ ڕۆژنامه‌ و پێگه‌كان له‌ ئاست كرداره‌كانى فینگه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى، وه‌ نه‌توانینى ناوبراو  له‌ پاڵه‌وانى بوونیان تایبه‌ت له‌ پریمه‌رلیگ .

 

ئاماده‌كردن / شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.