Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:16

به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگى خول له‌ یارییه‌کى زه‌حمه‌تدا میواندارى ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌کات

جیاوازى خاڵ زۆر نیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌
کوردستان TV
100%


سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانه‌ى یارییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌فته‌ى 27ـى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیادا به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگى خول میواندارى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات .

یارییه‌كه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ك له‌ لێدوانى یاریزانانى به‌رشه‌لۆنه‌ پاش یاریه‌كه‌یان له‌گه‌ل لاس پاڵماس كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتاهات به‌ئاسان نابیندرێت بۆیان .

جیاوازى خاڵ ئه‌وه‌نده‌ زۆر نیه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ ، بۆیه‌ به‌رشه‌ ترسی له‌ده‌ستدانى خاڵى هه‌یه‌ له‌م یارییه‌ ، له‌م ئه‌گه‌ره‌ش یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌نگاوێكى دیكه‌ ده‌چێته‌ پێش و ڕكابه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ل یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ پاڵه‌وانى بوون .

سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ و ترسى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌م یارییه‌ ، هه‌وڵى ته‌واوى یاریزانان و راهێنه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هه‌نگاوێكى  دیكه‌ بچنه‌ پێش  له‌پێناو پاڵه‌وانى بوون و بۆ سێ خاڵى یارییه‌كه‌ یارى ده‌كه‌ن .

له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌وڵ ده‌دات براوه‌ى ئه‌م یارییه‌ بێت، هه‌نگاو و به‌رنامه‌ و پلان و كاركردنى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ بۆ براوه‌بوون و سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه‌ له‌پێناو نزیك بوونه‌وه‌ى له‌ خاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا . 

ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌  ئێواره‌ى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 6:15 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ خاوه‌ن 66 خاڵه‌، یانه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌ پله‌ى دووه‌مه‌ 61 خاڵى هه‌یه‌ .

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌رى مانچسته‌ر یونایتد ، له‌ لێدوانى تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند ، هێرشبه‌رى یانه‌كه‌یان  ئیبراهیم مۆڤیچ ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌مان جێدێڵێت ڕوو له‌یانه‌ى دیكه‌ ده‌كات .

خۆزێ مۆرینیۆ له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى دا كه‌ بۆ میدیاكان قسه‌ى كردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌سه‌ر داواكارى خۆی ئیبرا ده‌ڕوات له‌ یانه‌كه‌مان، ئێمه‌ش ڕێگرى له‌ناوبراو ناكه‌ین له‌ هێشتنه‌وه‌ى .

مۆرینیۆ كاتى جێهشتنى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ڕاده‌گه‌ێنێت ، ئیبرا له‌كۆتایی وه‌رز ڕیزى یانه‌ جێدێڵێت و ڕووله‌یانه‌ى دیكه‌ ده‌كات ئه‌ستێره‌ سویدیه‌كه‌ و یاریزانى ئیًستاى مانچسته‌ر یونایتد .

له‌لایه‌ن خودى ئه‌م یاریزانه‌ و بریكاره‌كه‌ى تا ئێستا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر یانه‌ى داهاتووى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ كه‌ ڕوو له‌كام یانه‌یە ده‌كات .

 


ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.