Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:15

میوه‌یه‌کی 45 کیلۆیی کۆتایی به‌ قاتوقڕیی ده‌هێنێت

تامی گۆشتی هه‌یه‌ و ده‌توانێ ژه‌مه‌ خۆراكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ژماره‌ مامناوه‌ند دابین بكات
کوردستان TV
100%


میوه‌یه‌ك كه‌ ره‌سه‌نی باشووری ئاسیایه‌ و كێشی 45 كیلۆیه‌، تامی گۆشتی هه‌یه‌ و ده‌توانێ ژه‌مه‌ خۆراكی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ژماره‌ مامناوه‌ند دابین بكات و كۆتایی به‌ قاتوقڕیی له‌و شوێنانه‌ بهێنێت كه‌ سه‌رچاوه‌كانی خۆراك تیایاندا كه‌مه‌.

ئه‌م میوه‌یه‌ كه‌ ناوی " جاك فروت "ـه‌، تامه‌كه‌ی له‌ گۆشت ده‌چێت، به‌ڵام بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌ و ریكۆردی گه‌وره‌ترین میوه‌ی دره‌ختیی له‌ باشوور ئاسیا شكاندووه‌ له‌ ئاستی كێش.
میوه‌ی جاك فروت كه‌ پڕه‌ له‌ سه‌دان دانه‌ی خۆراكیی، كێشی له‌ نێوان 5/4 تا 45 كیلۆیه‌ و كانزا خۆراكییه‌كانی وه‌ك كالسیۆم و پرۆتین و ئاسن و پۆتاسیۆمی تێدایه‌.

به‌مجۆره‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌ ئه‌گه‌ر دانه‌یه‌ك له‌م میوه‌یه‌ به‌و كێشه‌ زۆره‌ی هه‌یه‌تیی بتوانێ ژه‌مه‌ خۆراكێكی بنه‌ماڵه‌یه‌ك دابین بكات و له‌و شوێنه‌ جوگرافییانه‌ی كه‌ له‌باری سه‌رچاوه‌كانی خۆراك هه‌ژارن، كۆتایی به‌ كه‌مبوونی خۆراك بهێننێت.


سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.