Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:00

هۆکارو چۆنییه‌تی چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی زمان

ده‌م و زمان و زمان بچكۆڵه‌ تووشی خاو بوونه‌وه‌ ده‌بن
zmin halgarinawa
کوردستان TV
100%

 زمان ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو ده‌م له‌ پارچه‌ ماسوولكه‌یه‌كی گۆشت پێكهاتووه‌ ، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی ئاخاوتنه‌ له‌هه‌مانكاتدا هاوكاره‌ بۆ جوڵه‌پێكردن و قوتدانی خوارده‌مه‌نی.

هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات له‌وكاته‌ی كه‌موكوری له‌ ئامێری مێشك هه‌بێت ، به‌واتایه‌كیتر له‌ كاتی روودانی گرژی میشێك رووده‌دات له‌ ئه‌نجامدا كه‌سه‌كه‌ بێ هۆش ده‌بێت ، به‌م شێوه‌ش جه‌سته‌ی مرۆڤ خاو ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵیشیدا ماسوولكه‌كانیش خاو ده‌بنه‌وه‌.

له‌كاتی رودانی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌م و زمان و زمان بچكۆڵه‌ تووشی خاو بوونه‌وه‌ ده‌بن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خنكاندنی نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا ئه‌گه‌ر چارسه‌ره‌ی سه‌ره‌تایی و خێرای بۆ نه‌كرێت ،ده‌مرێت.

هۆكاره‌كانی روودانی هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان :

-له‌ ئه‌نجامی بوونی جیاوازی له‌ رێژه‌ی توخمی پۆتاسیۆم و توخمی سۆدیۆم له‌ خوێن ، هه‌ڵگرانه‌وه‌ی  زمان رووده‌دات.

- له‌و كاته‌ی هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات كاتێ رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن داده‌به‌زێت.

- هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان رووده‌دات كاتێ سه‌ری مرۆڤ زامدار ده‌بێت به‌تایبه‌تیش مێشكی مرۆڤ ،له‌وكاته‌شدا مرۆڤ بێ هۆش ده‌بێت هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هۆش ره‌وته‌كان له‌ ماسوولكه‌كانی مێشك  تووشی گرژییه‌كی به‌ هێز ده‌بن.

- له‌ كاتی رودانی كه‌مووكوڕی له‌ ناكاو له‌سوڕانه‌وه‌ی خوێن هه‌ڵگرانه‌وی زمان روده‌دات.

رێگا سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانه‌وه‌ی زمان

- سه‌ری كه‌سه‌تووشبووه‌كه‌ بۆ دوواوه‌ به‌رزبكه‌وه‌ پاشان جه‌خت له‌ شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌ ، هه‌وڵبده‌ پاڵ به‌ گۆشه‌ی شه‌ویلگه‌كه‌ بده‌ بۆ پێشه‌وه‌ به‌م جۆره‌ زمان ده‌گه‌رێته‌وه‌ شوێنی خۆی.

-  سه‌ری كه‌سه‌كه‌ بۆ دواوه‌ به‌رز بكه‌وه‌ به‌ جۆرێ كه‌ چه‌نگه‌كه‌ بۆ به‌رزترین ئاست بێت،پاشان له‌رێگه‌ی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌وخواره‌وه‌ ده‌می بكه‌وه‌ ، پاشان هه‌وڵدا له‌رێگه‌ی په‌نجه‌ت زمانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا راكێشا بۆ ده‌ره‌وه‌ .

- ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌سست كرد گه‌رانه‌وه‌ی زمان ئه‌سته‌مه‌ هه‌وڵبده‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت  كاری هه‌ناسه‌دانی بۆ بكه‌یت له‌ رێگه‌ی بۆری هه‌ناسه‌دان.

- ده‌بێ به‌زووترین كات نه‌خۆشه‌كه‌ بگه‌ینرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لمه‌وزوع

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.