نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یۆنامی) رایگەیاند، لە مانگی شوباتدا لەو وڵاتە نزیکەی 300 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی کردەوە توندوتیژەکانەوە کوژراون و برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یۆنامی) ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی کردەوە )تیرۆریستی( و توندوتیژیەکان و ململانێ چەکدارییەکان لە مانگی شوباتی 2018دا لانیکەم 91 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 208 مەدەنی دیکە برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی یۆنامی زۆرترین ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە شاری بەغدا بووە کە 195 قوربانی هەبووە (49 کوژراون و 146بریندارن). بەدوای ئەویشدا پارێزگای ئەنبار دێت کە لەو مانگەدا 14 کەس کوژراون و 37 کەسی دیکە برینداربوون، دواتریش پارێزگای دیالە دێت کە تیایدا 12 کەس کوژراون و 11 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژەشی بۆ ئەوەکردووە یونامی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه له پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی ناته‌واو پشتڕاست بكاته‌وه، لهبهرئەوە ژماره‌كان پێویسته به لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.