سەرۆکی ڕووسیا داوا لە واشنتۆن دەکات بەڵگەی پێویست بخاتەڕوو سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2016.
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكى روسیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ى وڵاته‌كه‌ى كراوه له‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ساڵى 2016ى ئه‌مریكاو گوتیشى ده‌بێت ئیداره‌ى ئه‌مریكا به‌ڵگه‌ى ته‌واو له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌وه بخاته‌روو كه ئاراسته‌ى وڵاته‌كه‌ى كراوه.
پوتن له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ئێن بى سى) ئه‌مریكى گوتى ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردانى روسیا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها له رۆژنامه‌و راگه‌یه‌ندنه‌كاندا باس كراوه وتیشى ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته له رێى كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و ئیداره‌ى ئه‌مریكاش به‌ڵگه‌ى روون و راست له‌باره‌ى تۆمه‌تبار كردنى روسیاوه بخاته‌روو.
لەو وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕووسیا هەڵوێست وەردەگریێت بەرامبەر ئەو بەرپرسە ڕووسیانەی کە تۆمەتەکایان ئاڕاستەکراوە، پوتین رایگەیاند "ناتوانین هیچیان لێبکەین تا ئەو کاتەی پێشێلی یاساکانی ڕووسیا دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.