Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:26

قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێرشکردنه‌ سه‌ر عه‌فرین راگه‌یه‌ندرا

یڵدرم: هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت
کوردستان TV
#12
100%


سوپای توركیا قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌فرینی ڕاگه‌یاند: لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌راسێۆنی چڵه‌ زه‌یتون ته‌نیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری عه‌فرین نییه‌.

دوێنێ قۆناخی دووه‌می هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ هێرشه‌ زه‌مینییه‌كانی راگرتبوو ئاماده‌باشی ده‌كرد بۆ گه‌یشتنی هێزه‌كانی كۆماندۆس بۆ شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان.

به‌پێی پلانی سوپای توركیا حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی كۆماندۆس و سوپای سووریای ئازاد هێرشی فراوان ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ره‌جۆ و جندرێس، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا نوره‌دین جانیكلی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی چڵی زه‌یتون باش به‌ره‌وپێشچووه‌ هه‌نگاو به ‌هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌نته‌ری عه‌فرین نزیكده‌بینه‌وه‌ هێزه‌كانمان چوونه‌ته‌ نێو ناحیه‌ی را‌جۆ و كۆنتڕۆڵیان كردووه‌.
 
لای خۆشیه‌وه‌ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند: ئۆپه‌راسێۆنی چڵه‌ زه‌یتون ته‌نیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری عه‌فرین نییه‌ و هه‌تاوه‌كو ڕه‌وانه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیمان ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌شدا درێژه‌ی پێده‌درێت .

میدیاكانی توركیا هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی سوریای سه‌ر به‌ توركیا توانیویانه‌ شارۆچكه‌ی راجۆ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.