به‌پێى زانیاریه‌كان له شارى به‌غدا، كارتى ده‌نگدان به به‌هاى 50 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت وسهرچاوهیهكى هه‌والیش له‌م باره‌وه رایگه‌یاند" له ناوچه‌ى زهعفهرانیهى باشوورى رۆژهه‌لاتى به‌غدا، چه‌ندین كه‌س بۆ كڕینى كارتى ده‌نگدان به 50 هه‌زار دینار سۆراغ له هاولاتیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشى كرد" ئه‌و كه‌سانه‌ى به دواى كڕینى كارتى ده‌نگدان ده‌گه‌رێن، ناسنامه‌ى خۆیان و ئه‌و لایه‌نه‌یان پێیه كه كارت بۆیان ده‌كڕن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر كۆمسیۆنى ههلبژرادنهكانى عێراق فرۆشتنى 50 هه‌زار كارتى ده‌نگدان له یه‌كێك له پارێزگاكانى عێراق راگه‌یاندبوو، له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆن بۆ رۆژنامه‌ى (عه‌ربی جدید) فرۆشتنى كارتى ده‌نگدانى پشت راست كردووته‌وه و رایگه‌یاندوه كه لایه‌نێكى دیاریكراو له پشت كرینى كڕینى كارتى ده‌نگدانه‌وه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.