Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:59

پێنج سه‌ربازى عێراقى له‌ بادۆشى پارێزگاى موسڵ ده‌کوژرێن

پێشتر ئه‌و فیرقه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك بووه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى تایبه‌ت به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند:رۆژى هه‌ینى له‌ خالێكى پشكنینى هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقى له‌ ناوچه‌ى بادۆشى سه‌ربه‌ پارێزگاى موسڵ رووبه‌روو بونه‌وه‌ یه‌كى ده‌سته‌و یه‌خه‌ له‌گه‌ڵ گروپێكى چه‌كدارى داعش دروست ده‌بێت و دواى ته‌قه‌كردنێكى زۆر له‌ نیوان هه‌ردولادا ، پێنج له‌ سه‌ربازانى عێراقى له‌و خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و چه‌كدارانى داعشیش به‌ره‌و شوێَنێكى نادیار هه‌ڵاتوون 

ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ گوتیشى سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كان سه‌ربه‌ فیرقه‌ى 20 ى سوپاى عێراقن كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى بادۆش به‌رێوه‌ده‌به‌ن

شیاوى باسه‌ فیرقه‌ى 20 ى سوپاى عێراقى به‌ر له‌ مانگێك به‌ بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌شێكى زۆریان له‌ كه‌ركوك به‌ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاى موسڵ و دیالا گواسترانه‌وه‌ به‌و ئامانجه‌ى كه‌ به‌شه‌كه‌ى موسڵ بتوانن كۆنترۆڵى ناوچه‌ سنورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریابكه‌ن

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.