Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:48

هەواڵێکی سەر سورهێنەر لەبارەی خڕنووک خۆرەکان (مەحچەچە)

به‌ یه‌كێك له‌ موعجیزه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ڕووه‌كی هه‌ژمار ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

خڕنووك به‌زمانی  ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن(Prosopis farcta  ) ڕووه‌كێكی هاوینه‌ی خۆڕسكه‌ له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌كان ده‌ڕوێت به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ته‌مه‌نی ئه‌م رووه‌كه‌ له‌ نێوان ١٥ تا ٢٠ ساڵ ده‌بێت ،هه‌ندێ جار به‌شێوه‌ی ده‌وه‌ن خۆی ده‌رده‌خات و گه‌ر بارودۆخ گونجاوبێت تا ٢ بۆ ٣ مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ڕه‌گێكی به‌هێزی هه‌یه‌ تا نزیكه‌ی ١٥ مه‌تر ده‌ڕواته‌ ژێر زه‌وی.

KTV

به‌ری خڕنووك كه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌حچه‌چه‌ له‌ بواری ده‌رمانسازیدا به‌ یه‌كێك له‌ موعجیزه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ڕووه‌كی هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا له‌و بواره‌دا هیچ ڕووه‌كێك هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌، بۆیه‌ پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ زۆر سه‌رسامن پێی..

مه‌حچه‌چه‌ له‌ بواری به‌كارهێنانی پزیشكیدا چه‌ند گرنگییه‌كی هه‌یه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌..

1- به‌ری خڕنوك وه‌كو چاره‌سه‌رێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده‌، وه‌ك هه‌وكردن و برینی گه‌ده‌.

2- خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی خوێن و رێكخستنی جووڵه‌.

3- نه‌هێشتن ماده‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ناو ده‌ماره‌كانی خوێن.

4- باشكردنی رێژه‌ی شیری دایك.

5- نه‌هێشتنی ئازاره‌كانی میزكردن و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری میزگیران ده‌كات.

6- دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێن.

7-دابه‌زاندنی كۆلیسترۆل و هه‌رسێ جۆره‌ چه‌ورییه‌كانی خوێن.

8- به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش.

9- ده‌ردانی كرمی له‌ش.

10- دژه‌ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یه‌.

11- دابه‌زاندنی رێژه‌ی فشاری به‌رزی خوێن.

12- یه‌كێك له‌ موعجیزه‌كانی ئه‌م ڕووه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ پاراستنی له‌ش له‌ جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌.

13 پته‌وكردنی ئێسك و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئێسكه‌ نه‌رمه‌.

14- چالاكی سوڕانی خوێن زیاد ده‌كات

15- چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئیسهالی (له‌گه‌ڵ ماست تیكه‌ڵ ده‌كرێ)

16- كۆتایی به‌ هه‌وكردنی ده‌ماره‌كانی خوێن به‌تایبه‌ت كاتێك مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی قۆلۆن ده‌بێت پیساییه‌كه‌ی توند ده‌بێت كه‌ ته‌نیا خوێن داده‌نیشێت.

17-  ئاوی زیاده‌ی له‌ش ده‌رده‌دات

18 - خوێنبه‌ربوون راده‌گرێت (خوێن به‌ربوونی گه‌ده‌و ڕیخۆله‌) .

 19- چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی قۆلۆن ده‌كات.

 20- چاره‌سه‌ری ئازاری ددان و پدوو ده‌كات.

21 - چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌كات و هه‌روه‌ها كۆتایی به‌ حه‌ساسییه‌ی گه‌روو دێنێت .

22- چاره‌سه‌ری گیرفانه‌ی لووت (جیوب ئه‌نفی ) به‌شێوه‌ی هه‌ڵم كردن.

23 - ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی په‌ته‌كانی ده‌نگ (ده‌نگه‌ژێ) .

چۆنییه‌تی به‌كارهینانی خڕنوك (مه‌حچه‌چه‌)

1ــ به‌كاڵی ده‌خورێت به‌ڵام توێكلیكی لاستیكی هه‌یه‌ و ئاسان لاده‌درێ و به‌هۆی یاریده‌ده‌رێك ده‌خورێ وه‌ك ئاو یان هه‌ر شتێكی تر ئاسان بێت به‌لاتانه‌وه‌.

2ــ خواردنی به‌ ووشك كراوه‌یی ئاسانتره‌، له‌گه‌ڵ شه‌كر تامێكی زۆر خۆش ده‌دات( هه‌ر ژه‌مێك حه‌وت دانه‌ی بخورێت پێش نان).

3ــ ده‌توانن له‌ئاودا بیكوڵێنن و ئاوه‌كه‌ی بپاڵێون و بیخۆن (هه‌ر ژه‌مێك كوپێكی لێ ده‌خورێته‌وه‌ پێش نان) .

سه‌رچاوه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هه‌ولێر

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.