Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:56

کۆمپانیای ئەبرامز له‌ عێڕاق کشایه‌وه‌

كۆمپانیای ئەبرامز تیمی چاكردنه‌وه‌ی تانكه‌كانی خۆی لە عێراق كشاندەوە
كۆمپانیای ئەبرامز تیمی چاكردنه‌وه‌ی تانكه‌كانی خۆی لە عێراق كشاندەوە
کوردستان TV
100%

گۆڤاری فۆڕیەن پۆڵەسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای ئەبرامز تیمی چاكردنه‌وه‌ی تانكه‌كانی خۆی لە عێراق كشاندەوە. 

گۆڤاری فۆڕیەن پۆڵەسی كە تایبەتمەندە بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای ئەبرامز تیمی خۆی لە عێراق كشاندەوە كە كاریان چاكردنەوە و خزمەتگوزاری تانكەكانی ئەبرامز بوو ، هه‌روه‌ها فرۆشتنی ئه‌و تانكه‌ش به‌ عێڕاق ڕاگیراوه‌ .

گۆڤارەكە ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه‌ ئەم هەنگاوەی كۆمپانیای ئەبرامز بەهۆی ئەوە بووە كە تانكەكانی ئەبرامز كەوتوونەتە دەست حەشدی شیعی و حكوومەتی عێراق دەسەڵاتی بەسەردا نەماون و حكوومەتی عێراق نەیتوانیوە  ئه‌و تانكانه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی وەربگرێتەوە . 

له‌ ئێستادا زۆربه‌ی تانكه‌ ئه‌برامزه‌كانی عێڕاق له‌ كاركه‌وتوون و پێویستیان به‌ چاكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیە ئەگەر سوپای عێراق پێویستی بەم تانكانە هەبێت، ناتوانێ چیتر سوودیان لێ وەربگرێت. 

شیاوی ئاماژه‌ پێدانیشه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ تیمه‌كانی چاكردنه‌وه‌ی ئه‌برامز له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ ڕازی نیه‌ تانكەكانی لەلایەن میلیشیای سەر بە ئێرانەوە بەكاربهێندرێن .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.