Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 11:37

ئایفۆنیش هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌کات

به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ خاڵی لاوازی ئایفۆن نازانێت
ئایفۆنیش هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رمادا زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی هاندی ئایفۆنی به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هانده‌كانی ئه‌وان به‌رگه‌ی سه‌رما ناگرێت و ده‌كوژێته‌وه‌.

سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن له‌ سویسرا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شاشه‌ی ئایفۆن له‌ سه‌رمای ژێر سفری سه‌دی تووشی كێشه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر سه‌رما 5 پله‌ش بگاته‌ ژێر سفر، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هاندی ئایفۆن بۆخۆی خۆی بكوژێنێته‌وه‌ و له‌كار بكه‌وێت.

ئایفۆنیش هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كات

به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ خاڵی لاوازی ئایفۆن نازانێت و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كوژانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ به‌رهه‌مه‌ی ئه‌وان له‌ سه‌رمای قورسدا به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می خۆپارێزیی هانده‌كه‌، به‌جۆرێك كه‌ به‌و كوژانه‌وه‌یه‌ رێگه‌ له‌ زیان گه‌یشتن به‌ به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ ده‌گیرێت.

رێگه‌یه‌كی ئاسانیش بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رمادا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رمادا تا بكرێت له‌ هاندزفری كه‌ڵك وه‌رگرن و هانده‌كانتان له‌ گیرفانتان ده‌رمه‌هێنن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.