Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:04

یه‌کێتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ عێراق: ناتوانن یاریه‌کانتان له‌وڵاتى خۆتان ئه‌نجام بده‌ن

به‌هۆكارى ناله‌بارى دۆخی ئاسایش
کوردستان TV
100%

پاش ئه‌و یاداشت و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامیانه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق و به‌رپرسانى وه‌رزشى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى یاری یانه‌كانیان كه‌له‌یاریگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت ، یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا به‌شێوه‌ی فه‌رمى وه‌ڵامى عێراقى دایه‌وه‌ كه‌ناتوانن له‌خاكتان یارى ئه‌نجام بده‌ن ، به‌هۆكارى ناله‌بارى دۆخی ئاسایش ، وه‌نه‌بوونى سه‌قامگیرى پێویست هۆكاره‌ له‌به‌رده‌متان كه‌یاریه‌كان له‌عێراق به‌ڕێوه‌ ناچێت ،

 یه‌كێـتى تۆپى پێى ئاسیا بۆ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ له‌سه‌رتانه‌  یاریگایه‌ك ده‌ست نیشان بكه‌ن له‌وڵاتانى دراوسێ بۆ ئه‌نجامدانى یاریه‌كان .

هه‌ردوو یانه‌ى زه‌وراو قوه‌جه‌ویه‌ به‌هۆى پاڵه‌وانى بوونیان له‌عێراق ، به‌شدارن له‌جامى یه‌كێتى ئاسیا هه‌وڵى ته‌واوى ئه‌م یانانه‌ و یه‌كێتیه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو بتوانن له‌یاریگاكانى عێراق له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان یاریه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام جارێكى دیكه‌ عێراق له‌م هه‌وڵه‌ى شكستى خوارد نه‌یتوانى بڕیارى پێویستى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا به‌ده‌ست بهێنێت تا یاریه‌كان بگوازێته‌وه‌ خاكه‌كه‌ى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.