كه‌نالى "حورهى عێراق" له راپۆرتێكیدا، هه‌والى كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م باره‌گاى حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى عێراق، كه نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له ناوچه‌ى قهرهقۆشى مه‌سیحی نشین بلاوكرده‌وه، كه به‌پێى ووته‌ى په‌یامنێرى كهنالهكه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حیزبی ده‌عوه، هه‌رچه‌نده بۆ مه‌رامی سیاسی و راكێشانى ده‌نگى هاولاتیانى مه‌سیحییه بۆ لیستى حیزبی ده‌عوه له ههلبژاردنهكانى عێراقدا، به‌لام له لایه‌كى تره‌وه بووه‌ته هۆى دروست كردنى ترس و دله‌ڕاوكێ لاى مه‌سیحیه‌كانى قه‌ره‌قۆش.
له‌م باره‌وه ژماره‌یه‌ك هاولاتى و كه‌سایه‌تى دیارى مه‌سیحى له قه‌ره‌قۆش، وێراى ده‌ربڕینى ناره‌زایی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه به‌هۆى كردنه‌وه‌ى باره‌گاى حیزبی ده‌عوه له ناوچه‌كه‌یاندا، ئه‌وان ترسیان له‌وه هه‌یه، ناوچه‌كانی مه‌سیحی نشین، ببنه جێگاى ململانێى سیاسى له نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا، كه سه‌ره‌نجام شه‌پۆلێكى تر‌ى وێرانكارى و ئاواربوونى به‌لێشاوى مه‌سیحییه‌كان جارێكى تر ده‌ستپێبكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.