Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:03

به‌هۆى دۆڕانى یانه‌که‌ى فینگه‌ر دووچارى ڕه‌خنه‌ى توند ده‌بێـته‌وه‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ  یه‌ك شه‌ممه‌ یانه‌ى برایتۆن میواندارى ئارسناڵى كرد
کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ى یاریه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌فته‌ى بیست و نۆی خولى نایابى ئینگلیزى ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ  یه‌ك شه‌ممه‌ یانه‌ى برایتۆن میواندارى ئارسناڵى كرد ،

فینگه‌رى راهێنه‌رى ئارسناڵ  نه‌یتوانى له‌م یارییه‌دا باڵاده‌ستى خۆی نمایشكات و براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێت له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا ، له‌به‌رامبه‌ردا  برایتۆن توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ تۆمار بكات به‌دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا هه‌وادارانى ئارسناڵ به‌دروشمى جیاواز بێزارى و داواى جێهێشتنى فینگه‌ر ده‌كه‌ن له‌یانه‌كه‌ بڕوات ، به‌هۆى بێ ئه‌نجامى و نه‌توانینى له‌ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كان له‌به‌شدارى ئارسناڵ له‌خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان .

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ كه‌له‌ڕۆژانى رابردوو بڵاو كرایه‌وه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ فینگه‌ر كۆتا وه‌رز ده‌بێت له‌یانه‌كه‌ى  ، كۆتا وه‌رز راهێنه‌رى ناوبراو ڕیزى یانه‌ جێدێڵێت و ده‌ست به‌ردارى كارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ى ده‌بێت .

 ئارسناڵ به‌م شكسته‌ى له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ئێستادا له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى شه‌شه‌مدایه‌ خاوه‌ن 45 خاڵه‌ . برایتۆن كه‌براوه‌ى ئه‌م یاریه‌ بوو یانه‌ى ناوبراو له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى ده‌یه‌مه‌ كه‌خاوه‌ن 34 خاڵه‌ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.