Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:44

هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی ئیتاڵیا براوه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نییه‌

%58 هاوڵاتییان به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ بوونه‌
هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی ئیتاڵیا براوه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه‌
کوردستان TV
100%

به‌ كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیتاڵیا له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، راپرسییه‌ك له‌ هاوڵاتییان ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هیچ یه‌ك له‌ حزبه‌كانی به‌شداری پرۆسه‌كه‌ نه‌توانن له‌ په‌رله‌ماندا رێژه‌ی كورسیی پێویست بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنن.

به‌ڵام هه‌ر به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌ پێده‌چێ هاوپه‌یمانیی ده‌ستی راستی میانه‌ڕه‌وی سیلڤیۆ برلسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا براوه‌ی زیاترین كورسییه‌كان بێت.

ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ده‌توانێ 225 تا 265 كورسیی به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش كه‌متره‌ له‌ زۆرینه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كورسییه‌كان كه‌ بریتییه‌ له‌ 316 كورسیی.

به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه‌ %58 هاوڵاتییان به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ بوونه‌ و تا كاتژمێری 11ـی شه‌ویش سندوقه‌كان به‌ڕووی هاوڵاتییاندا كراوه‌بوون.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.