نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له میانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا رۆژى یه‌ك شه‌ممه 4ى ئادارى 2018، سه‌رۆكى به‌ریتانیا تێریزا مه‌ى و دوناڵد تره‌مپ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ره‌وشى غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشتووته ئاستى كاره‌ساتى مرۆیى و رژێمى ئه‌سه‌د و روسیا كه پشتیوانى ئه‌سه‌ده به به‌رپرسیارى ئه‌م دۆخه له قه‌ڵمدا.
مه‌ى و تره‌مپ به پێویستیشیان زانیووه كه روسیا ئه‌و هێزانه‌ى هه‌ژموونیان به‌سه‌ر رژێمى سوریادا هه‌یه ده‌ستبه‌جێ عه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ راگرتنى توندوتیژییه‌كانى سه‌ر غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌مه له كاتێكدا رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 3ى ئادارى 2018 سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د هێرشى ئاسمانى و وشكانى كرده سه‌ر شاره‌كانى غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات كوژرانى 21 كه‌س و 4 كارمه‌ندى به‌رگرى شارستانى بریندار بوون.
سه‌ره‌ڕاى ئاگربه‌ستى سه‌رتاسه‌رى له سوریا كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌ییِندراوه، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگیییه‌كان و هێزه‌كانى رژێم و میلیشیاكانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له بۆردومان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانى غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات.
سه‌رچاوه/ ئاژانسى ئه‌نادۆڵ
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.