وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه 13 چه‌كداری داعش به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌فغانستان له‌م وڵاته كوژراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه له گوندێكی شاری درزابی سه‌ر به ویلایه‌تی جوزجان 13 چه‌كداری داعش كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی ئاسمانیی سوپای ئه‌م وڵاته و كوژراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م ولاته ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه له‌م هێرشه‌دا بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ئه‌م چه‌كدارانه‌ش له‌ناو چووه و دوو له كوژراوانیش چه‌كداری بیانیی ناو ئه‌م گروپه بوون.
وته‌بێژی هێزه سه‌ربازییه‌كانی باكووری ئه‌فغانستان وتی كه له‌م هێرشه‌دا بنكه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش به ته‌واویی له‌ناو چووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون سه‌ر به " قاری حیكهتوڵڵا "ـن كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی گروپی داعش له‌م ناوچه‌یه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.