ئه‌مرۆ 27 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكى راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان له رانیه تێپه‌ر ده‌بێت و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به‌رپرسانی حیزبی و ئیداره‌ی راپه‌رین و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی دهچهرهكه ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرن و به شانازیه‌وه یادی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك كار‌و چالاكی له رانیه‌و ده‌ورووبه‌ری به‌رێوه‌چوون، له‌وانه‌ش له‌ویاده مێژوویه له مۆنۆمێنتی ڕاپه‌ڕین له‌ڕانیه مه‌ڕاسیمێك به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قایمقامی قه‌ڵادزێ و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ئیداری و دام و ده‌زگه حكومیه‌كان و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، له مه‌ڕاسیمی یادهوهریهكهشدا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینی 5 ئاداری ڕانیه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان ئاماده‌بوان چه‌ند ساتێك وه‌ستان پاشان له‌لایه‌ن هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین گوتارێك به‌و بۆنه‌یه پێشكه‌ش كرا‌و دواتر تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێزلێنان له مۆنیۆمێنتی ڕاپه‌ڕین بۆ گیانی شه‌هیدان داندرا و هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماده‌ی بوون
هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌شه‌وه گه‌له‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌زانكۆی ڕاپه‌ڕین كرایه‌وه، دواتر پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به یادی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ریه‌تی ڕۆشنبیری كرایه‌وه
شایانی باسه له چه‌ند رۆژی دهاتووشدا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری و وه‌رزشی تایبه‌ت به‌و یاده مێژوییه له ڕانیه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و چالاكیه‌كانیش تا ڕۆژی 11/3/2018 به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئا: رزگار مامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.