ئەمڕۆ رێگای بازرگانی نێوان دهۆک و موسڵ، بەشێوەیەکی فه‌رمی بۆ هاتوچۆی بازرگانى کرایەوەو سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆکیش رایگه‌یاند، رێگاكە سوودی دەبێت بۆ جموجوڵی بازرگانی.
ئەیاد شێخ حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک، راگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەردوو پارێزگاری دهۆک و موسڵ، رێگای نێوان هه‌ردوو شاره‌كه کراوەتەوە و هاتوچۆی بازرگانی تیادا ئاسایی بووەتەوە.
شێخ حه‌سه‌ن، کردنەوەی رێگاكە سوودی دەبێت بۆ جموجوڵی بازرگانی لە پارێزگای دهۆک.
لای خۆشیانه‌وه پارێزگاری موسڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه گوتی: به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان و ئارامی بۆ پارێزگای موسڵ به هاوكاری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك رێگای دهۆك - موسڵ بۆ هاتوچۆی بازرگانى كرایه‌وه.
لای خۆشیهوهی فه‌رهاد ئه‌ترووشی پارێزگاری دهۆك گوتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه بۆ هه‌موو عێراق گرنگه و ژێرخانی ئابووری ده‌بووژێنێته‌وه.
ئەترووشی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بە پشتیوانی پێشمەرگە، داوایان لە سەرکردایەتیی کوردستان و حکومەتی عێراق کردووە بۆ پەلەکردن لە کردنەوەی رێگاکە. ئێستاش هیوادارین پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەمنییەتی ناوچەکە و رێگاکە بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.