Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:37

حه‌شدى شه‌عبى:  3 هه‌زار داعش به‌نیازن له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بکه‌نه‌ ناو عێراق

عه‌بادى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان كۆبووته‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ى "حه‌یات"ى چاپى له‌نده‌نى، له‌ زارى فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌ پارێزگاى ئه‌نبار بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌پێى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى دزه‌كردنى نزیكه‌ى 3 هه‌زار تیرۆرستى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ ناو خاكى عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان كۆبووته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ئه‌منی توند له‌سه‌ر سنوورى هاوبه‌شى نێوان عیراق و سووریا.

فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، بۆ رۆژنامه‌كه‌ وتوویه‌تى" نزیكه‌ى 3 هه‌زار چه‌كدارى داعش به‌نیازن له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكى عیراق و رێوشوێنى ئه‌منی توندنیش له‌سه‌ر سنووره‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات گیراوه‌ته‌به‌ر.

به‌ وته‌ى فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى نێوان عیراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بن و رێگه‌ نادرێت تیرۆرستانى داعش له‌و وڵاته‌وه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكى عیراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.