له‌و كاته‌ی پسپۆرانی ته‌ندورستی به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گرێن بۆ ده‌رباز بوون له نه‌خۆشی دڵه‌راوكێ ، یاخود كه‌مكردنه‌وه به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ری خستووه كه دڵه‌راوكێ هاوكاره بۆ باشتر كردنی بیر‌و هۆشی مرۆڤ .
رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی راگه‌یاند: به ملیۆنه‌ها كه‌س به نه‌خۆشی دڵه‌راوكێ ده‌ناڵێنن ، تا ئێستا چاره‌سه‌ری ئه‌وتۆ بۆنه‌خۆشییه‌كه نه‌كراوه بۆیه بۆچوونێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشه هه‌یه له‌لایه‌كیتر ماڵپه‌ری"نویروساینس" تایبه‌ت به زانایانی زانكۆی"واترلۆ" كه‌ندی گه‌یشتتوونه‌ته ئه‌و بۆچونه كه دڵه‌راوكێی مامناوه‌ند هاوكاره بۆ باشتركردنی بیروهۆشی تووشبووانی نه‌خۆشی دڵه‌راوكێ.
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه ده‌ریخستووه ئاسته‌كانی دڵه‌راوكێ ، هاوكاره بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی روداوه‌كان زۆر به وردی به جۆرێك ئاست به‌رزی دڵه‌راوكێ ده‌بێته (ره‌نگاوره‌نگی وه‌بیرهاتنه‌وه) كه بریتییه له روداوه‌كانی ئاسایی رۆژانه‌ی مرۆڤ .
ماڵپه‌ری "بیزنیس ئنسایدر" روونیكرده‌وه : له ئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر (80) قوتابی له زانكۆی واترلۆی كه‌ندی به‌شدار بوو ده‌ریخستووه ، كه‌دڵه‌راوكێ فاكته‌رێكی باشه بۆ وه‌بیرهاته‌وه.
شایانی باسه باشترین رێگا بۆ ده‌رباز بوون له نه‌خۆشی دڵه‌راوكێ ، وه‌رزشكردنی ساده‌یه به‌به‌رده‌وامی به‌تاییبه‌تی وه‌رزشی راكردن و پایسكلسواری چونكه ئه‌م وه‌رزشه هۆرمانه‌كانی دڵه‌راوكێ كه‌مده‌كاته‌وه سورینی خوێن و لێدانی دڵ زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه/ D W
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.