دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە عێراق داوایەك ئاڕاستەی حكومەت دەكات، بۆ ئەوەی دەستبگرێت بەسەر موڵك و ماڵی دەیان لێپرسراوی ڕژێمی پێشووی بەعس و كەسوكارە نزیكەكانیاندا.
بەپێی نامەیەك كە ئاڕاستەی هەریەكە لە وەزارەتی دارایی و داد و كشتوكاڵ كراوە، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە عێراق داوا دەكات هەردوو وەزارەتەكە دەستبگرن بەسەر موڵك و ماڵ و سامانی ئەو كەسانە و خێزانەكانیان و نەوە و كەسە نزیكەكانیان تا پلە دوو.
لەنامەكەدا كە ناوی وەزیر و سەركردەكانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی تێدایە، ئەگەر چی هەندێكیان زیندانیكراون و هەندێكیشیان لە ژیاندا نەماون لەوانە عەلی حەسەن مەجید و بەرزان تكریتی زڕبرای سەدام حسێن و تەها یاسین ڕەمەزان و عەبد حەمود سكرتێری تایبەتی سەدام حسێن و تاریق عەزیز كە لە ساڵی 2015 لە زینداندا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.