Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 03:18

هه‌ڵۆ لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  میدالیایی‌ ئاڵتونی‌  بەدەست هێنا

هه‌ڵۆ لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  میدالیایی‌ ئاڵتونی‌  بەدەست هێنا
کوردستان TV
#7
100%

 

پاڵه‌وانێتی‌ ماسته‌ر كڵه‌پ له‌ شاری‌ كه‌ره‌جی‌ وڵاتی‌ ئێران بەڕێوەچوو ، دوایی‌ یاریه‌كانی‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كان له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ كاتا و كۆمیته‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ده‌كه‌ن توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی‌ به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .

 

له‌ ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ یاریزانانی‌ پاڵه‌وانی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ یاری‌ كاتا بۆ ته‌مه‌نی‌ 16 و 17 ساڵ هه‌ڵۆ غه‌ریب یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ میدالیایی‌ ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت .

 

له‌ یاری‌ كاتا و بۆ ته‌مه‌ن 13 ساڵ میر قادری‌ یاریزان پله‌ی‌ سێهه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و میدالیایی‌ برۆنزی‌ له‌ مل كرا .

 

كارۆ كاوه‌ش به‌ پله‌ی‌ سێهه‌م هات و به‌ هه‌مان شێوه‌ میدالیایی‌ برۆنزی‌ له‌ مل كرا بۆ یاریه‌كانی‌ كاتای‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵ .

 

له‌ كاتایی‌ تیم بۆ خوا ته‌مه‌ن 21 ساڵ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پله‌ی‌ سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن و له‌ كاتایی‌ تیم بۆ ئاستی‌ پێشكه‌وتوان ، یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌میان مسۆگه‌ر كرد .

 

له‌ كێشی‌ -61 كغم بۆ یاریه‌كان ڕێوان مه‌ولود له‌ ته‌مه‌نی‌ 16-17 ساڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و میدالیایی‌ ئاڵتونی‌ پێشكه‌ش كرا .

 

له‌ كێشی‌ -52 كغم نه‌شوان تاهیر توانی‌ پله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ 14 و 15 ساڵدا

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.